کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا قسەی لەسەر ئایندەی پێکهاتەکەی کرد لەبارەی رۆشتن یاخود مانەوەی چەند یاریزانێکیەوە.
سەرەتا ئەنچیلۆتی رایگەیاند: بەویستی من بێت رێگەنادەم هیچ یاریزانێکم بڕوات و سەرجەمیان لەپێکهاتەکەدا دەهێڵمەوە، ئەو لێدوانانەی لەبارەی فرۆشتنی خزەیرە و دی ماریا و کوێنتراوە باس دەکرێت هیچیان راست نین.
هەروەها ئەنچیلۆتی ووتی: مانەوەی خزەیرە و دی ماریا تا ڕادەیەک یەکلایی بۆتەوە، بەڵام کوێنتراو حەزی رۆشتنی هەیە هەوڵ دەدەەین لەو بڕیارە پاشگەزی بکەینەوە.
هەروەها ئەنچیلۆتی ووتی: مانەوەی خزەیرە و دی ماریا تا ڕادەیەک یەکلایی بۆتەوە، بەڵام کوێنتراو حەزی رۆشتنی هەیە هەوڵ دەدەەین لەو بڕیارە پاشگەزی بکەینەوە.