لاپه‌ڕه‌كـــان

بابـــه‌تێكی زۆر كاریگه‌ر؟تكایه‌ بیـــخوێنه‌وه‌؟؟

ئەگێڕنەوە جارێك پیاوێك هەندێك گۆشت ئەکڕێت بیباتەوە بۆ ماڵەوە لەڕێگا گوێی لە بانگ ئەبێ، بۆیە ئەچێت بۆ مزگەوت تا نوێژەکەی بکات پاشان برواتەوە ماڵەوە، گۆشتەکە لەگەڵ خۆی دا ئەباتە ژوورەوە و لەپەنایەکدا دایئەنێت تا نوێژەکەی ئەکات. کە نوێژەکەی ئەکات گۆشتەکە هەڵئەگرێ و ئەڕواتەوە ماڵەوە خێزانەکەی گۆشتەکەی لێ وەرئەگرێ و ئەیخاتە سەر ئاگر، دوای ماوەیەکی زۆر لەسەر ئاگر ئەبێ بەڵام کە ژنەکە سەر مەنجەڵەکە هەڵئەداتەوە سەیر ئەکات گۆشتەکە هەر ڕێك ئەڵێ ی ئەو دەقەیە کە لە دەستی مێردەکەی وەرگرتووە سەرەڕای ئەوەی لەئاوی کوڵاتووشدابوە لەسەر ئاگر بۆیە سەریان ئەسوڕمێ لەم شتە سەیرە ئەو ئاگرە زۆرە بۆ ئەو گۆشتەی نەکوڵاندوە، بۆیە کابرا بە شپرزەیی و بەپەلە ئەچێتەوە بۆ مزگەوت و ئەترسێ لەوەی کە شتێکی خراپی کردووە کاتێك گۆشتەکەی هێناوەتە ناو مزگەوت. کابرا ئەم مەسەلە بۆ مامۆستای مزگەوتەکە باس ئەکات، بەڵام سەیر کەن مامۆستای مزگەوتەکە چی ئەڵێ؟ کە هەرگیز کابرا ئەمەی بەبیردا نەهاتووە..مامۆستاکە ووتی: وەڵاهی لە نوێژدا ئەم دوعایەم کرد (اللهم لا تمس النار کل من في هذا المسجد)واتە خوایە گیان هەرچی لەم مزگەوتەدایە ئاگری بەر نەکەوێ)بۆیە مژدا بێت لە هەموو ئەوانەی کەلەو نوێژەدا لە مزگەوت بوون لە دوای منەوە نوێژیان کردووە، ئەوە ئەو گۆشتە دەلیلی قبوڵ بوونی دوعاکەیە........خوایە گیان بمانپارێزە لە ئاگری جەهەننەم ، خوایە گیان ئەو کەسەش لە ئاگر بپارێزە کە ئەم نوسراوە بڵاو ئەکاتەوە تا پاڵ پێوەنەرمان بێت بۆ چوونە مزگەوت و نوێژی جەماعەت و کۆڕی زیکرەکان. اللهم آمین