دکتۆر ئاوات واژەیی*
هه‌موو چه‌ورییه‌ك زیان به‌خش نییه، ئێمه هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین خۆمان له‌و خۆراكانه به‌دوور بگرین كه چه‌ورییان تێدایه، چونكه كه‌م تا زۆر ئه‌و راستییه ده‌زانین كه «چه‌وری زۆر زیان به‌ته‌ندروستیمان ده‌گه‌یه‌نێت» و هۆكاری توشبوونمانه به قه‌ڵه‌ویی و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره‌و په‌ستانی خوێن، زۆر جۆری شێرپه‌نجه‌ش هه‌یه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی به‌خواردنی بڕێكی زۆری چه‌ورییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مووان و به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵی دابه‌زاندنی كێشی له‌شیان ده‌ده‌ن، ئه‌و راستییه بزانن، كه نه‌خواردنی چه‌وری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌جێده‌هێڵێت، چونكه «هه‌موو جۆره چه‌ورییه‌ك زیانبه‌خش نییه بۆ له‌ش».
چه‌وری و ته‌ندروستی
وێڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێك جۆری چه‌وری هه‌یه كه له‌شی مرۆڤ توانای دروستكردنی نییه‌و ته‌نها له‌ڕێی خۆراكه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت، وه‌ك ئه‌و چه‌ورییه‌ی له‌زه‌یتی زه‌یتوون و بادامدا هه‌یه، كه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر باشكردنی ته‌ندروستی له‌ش داده‌نێن و ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێن، واته ئه‌مجۆره‌یان له‌وانه‌یه، كه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چه‌ورییه‌وه كارده‌كات كه له‌گۆشت و به‌رهه‌مه شیره‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه.
كه‌واته ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه، بزانین چۆن ئه‌و دوو جۆره چه‌ورییه له‌یه‌كتری جیابكه‌ینه‌وه‌و چی بخۆین و واز له‌چی بهێنین؟
چه‌ورییه به‌سووده‌كان
چه‌ورییه به‌سووده‌كان بۆ له‌ش بریتیین، له‌چه‌وری نه‌توواوه‌ی تاك كه به‌بڕێكی زۆر له‌زه‌یتی زه‌یتووندا هه‌یه «چه‌وری نه‌توواوه‌ی كۆ»ش كه له‌گوڵه‌به‌ڕۆژه‌و گه‌نمه‌شامی و دانه‌وێڵه‌كان و ماسیدا هه‌یه‌و له‌و جۆره‌یه كه له‌شی مرۆڤ توانای دروستكردنی نییه، بۆیه «پێویسته له‌ڕێی خواردنه‌وه وه‌ریبگرێت».
چه‌ورییه زیانبه‌خشه‌كان
چه‌وری زیانبه‌خشه‌كانیش بۆ له‌ش بریتییه له‌و چه‌ورییه توواوه‌یه‌ی كه له‌گۆشت و شیره‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه‌و ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی كۆلیسترۆڵ و تووشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، گه‌ر له‌هۆكاره‌كه‌شی ده‌پرسیت، وه‌ڵامه‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌شی مرۆڤ خۆشی توانای دروستكردنی ئه‌م چه‌ورییه‌ی هه‌یه، هه‌ربۆیه مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له‌و خۆراكانه به‌دووربگرێت، كه ئه‌مجۆره چه‌ورییه‌ی به‌بڕێكی زۆر تێدایه.
ئه‌وانه‌ی هه‌ست به‌زیادیی كێشیان ده‌كه‌ن، بۆ دابه‌زاندنی كێش ده‌توانن په‌نا بۆ ئه‌و خۆراكانه به‌رن، كه وزه‌ی كه‌می تێدایه، چونكه وزه ته‌نها له‌خۆراكه چه‌وره‌كاندا نییه، به‌ڵكو زۆر خۆراكی تر هه‌ن كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر وزه‌یان تێدایه‌و ده‌بنه هۆی قه‌ڵه‌ویی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی چه‌وری كه ره‌نگه ئێمه دركی پێ نه‌كه‌ین.لێره‌دا چه‌ند سوودو كاریگه‌ریه‌كی باشی چه‌وریتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ:
پێكهاته‌ی مێشكه
- له(60%)ی پێكهاته‌ی مێشك چه‌ورییه‌و هه‌روه‌ها له‌كاركردنی مێشكدا چه‌وری به‌شێكی گرنگه بۆ كرداره‌كانی «فێربوون و بیركه‌وتنه‌وه» سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌وری كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ته‌ندروستی و باش دروستبوونی كۆرپه‌له‌دا هه‌یه «بۆ گه‌شه‌كردن و ته‌واو دروستبوونی مێشكیشی به‌سووده».
- له‌كاتی كاركردندا له(60%)ی وزه‌ی دڵ له‌سووتاندنی چه‌ورییه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت و چه‌ند جۆرێكی چه‌وریش له‌دڵدا هه‌ن، كرداری لێدان و كرژبوون و خاوبوونه‌وه‌كانی رێكده‌خه‌ن، كه‌واته چه‌وری به‌شێكی گه‌وره‌ی كار‌و جووڵه‌ی دڵ رێكده‌خات.
- چاو و سییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌كاتی كاركردنیاندا پێویستیان به‌چه‌ورییه.
- هه‌ركاتێك له‌كۆئه‌ندامی هه‌رسدا خواردن چه‌وری تێدا بێت، كاتێكی زیاتر ده‌به‌خشێته له‌ش بۆ به‌باشی هه‌رسكردنی خۆراكه‌كه‌و مژینی له‌لایه‌ن ریخۆڵه‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی گرنگی چه‌ورییه‌كانیش زیاد ده‌كات ئه‌وه‌یه، كه ته‌نها به‌بوونی چه‌وری، ڤیتامینه‌كانی (A,D,K,E) ده‌توانرێت له‌ڕیخۆڵه‌كانه‌وه بمژرێن و سوود به له‌ش بگه‌یه‌نن و پێویستییه‌كانی پڕ بكه‌نه‌وه.