بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی كورتدا بتوانن خۆتان ئاماده بكه‌ن، به په‌یڕه‌و كردنی ئه‌م 10 خاڵه له ماوه‌ی 30 خوله‌كدا، ده‌توانن جوان و رێكپۆش ده‌ربكه‌ون.
1ـ خۆ شوشتن
به ئاوی شله‌تێن خۆتان بشۆن، چونكه ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی وشك بوونه‌وه‌ی پێست. له جیاتی سابون شامپۆی نه‌رم كه‌ره‌وه به‌كار بێنن.
2ـ شوشتنی روخسار
یه‌كه‌مین شوێن كه ده‌بێت گرنگی پێ بدرێت و دڵنیا بن كه پاك و ته‌ندروسته، روخساره. به كرێمێكی پاك كه‌ره‌وه ده‌توانن گشت چرچ و لۆچی روخسارتان داپۆشن و پێست بگه‌شێته‌وه. ته‌نیا هه‌فته‌ی دووجار ئه‌مكاره ئه‌نجام بده‌ن.
3ـ ریش تاشین
باشترین رێگه بۆ ریش تاشین گه‌رماوه له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌دا و له دوای خۆ شوشتن. ئه‌گه‌ر پێستتان نه‌رم نییه، له دوای ریش تاشین كه‌مێك after shave له له‌سه‌ر پێستتان بماڵن، تا پێست نه‌رم و شێ‌دار بێت.
4ـ كورت كردنه‌وه‌ی نینۆكه‌كان
كورت كردنه‌وه‌ی ده‌بێت دوای خۆ شوشتن بێت، چونكه له‌م حاڵه‌ته‌دا نینۆك نه‌رمتره و كردنیان ئاسانتره.
5ـ به‌كارهێنانی ئۆدكڵۆن
كاتێك بۆن و دژه ئاره‌قه‌كان به‌كاردێنن، پێویسته كه‌مێك ئۆدكڵۆنیش له پشتی گوێ و ده‌ست و ژێره‌وه‌ی مل بده‌ن.
6ـ شێ‌دار كه‌ره‌وه‌كان
پیاوان پێیان خۆشه پێستیان چه‌ور بكه‌ن. ده‌بێت روخسار و له‌شتان رۆژانه ته‌ڕ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر پێستتان هه‌ستیاره ته‌نیا دوو جۆر كرێمی شێ‌دار كه‌ره‌وه به‌كار بێنن.
7ـ پۆشینی جلوبه‌رگ
سه‌ره‌تا ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه چی ده‌پۆشن، چونكه به په‌له‌ن پێویسته ئه‌و جلانه هه‌ڵبژێرن كه پێویستان به ئۆتو كردنی كه‌متره و دواتر له‌گه‌ڵ جله‌كاتی تر سێت بكرێت.
8ـ رێكخستنی قژ
هه‌رچه‌نده بۆ پیاوان ئه‌وه كاتێكی زۆری ده‌وێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌و كه‌رستانه به‌كار بێنن كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر ده‌مێننه‌وه و كاتێكی كه‌متری ده‌وێت بۆ رێكخستنی قژ و هه‌روه‌ها قژ بریقه‌دار و گه‌شانه‌وه ده‌ربخات.
9ـ ددان شوشتن
له بیرتانه نه‌چێت شوشتنی ددان و زمان پێویسته تا میكرۆبه‌كان نه‌بنه هۆی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م.
10ـ تێستی گشتی
له ئاوێنه سه‌یری خۆتان بكه‌ن تاوه‌كو بزانن هه‌موو شته‌كان به پێی ئاره‌زوی خۆتانه.