به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان.
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی به‌ڕێزتان:
یه‌که‌م/ ئه‌گه‌ر خۆشۆردنه‌که به‌نیه‌تی وسڵ کردن بێت له له‌شگرانی گه‌وره ئه‌وه پێویست ناکات ده‌سنوێژ بگریته‌وه له دوای ئه‌و وسڵه(الغسل) چونکه ده‌سنوێژ وسڵی بچوکه‌و له وسڵی گه‌وره‌دا جێی ده‌بێته‌وه، یاخود ده‌توانین بڵێین که وسڵ کردن بۆ له‌شگرانی گه‌وره له‌شگرانی بچوکیش لاده‌بات که بریتییه له بێده‌سنوێژیی(الحدث الأصغر).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆشۆردنه(الغسل) بۆ واجبێک نه‌بوو، واته سوننه‌ت بوو یان موباح، ئه‌وا ده‌بێت له‌پێش خۆشۆردنه‌که نییه‌تی ده‌سنوێژت هه‌بێت ئه‌گینا ده‌سنوێژی پێ ئه‌نجام نادرێت، وه‌ک بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خۆت بشۆی به‌مه‌به‌ستی پاکبوونه‌وه له چلک و پیسی یان ته‌نها بۆ خۆفێنک کردنه‌وه...
هۆکاری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی نیه‌ت، چونکه به‌لای زۆرینه‌وه نیه‌ت مه‌رجێکی ده‌سنوێژه‌و به‌بێ ئه‌و دروست نابێت..
دووه‌م/ وسڵیش له‌له‌شگرانی گه‌وره ته‌نها به‌ته‌ڕکردنی هه‌موو له‌ش به ئاوێکی خاوێن به‌جۆرێک که پیسی و بێ‌نوێژی به‌خۆیه‌وه لابه‌رێت(تارات گرتن) پاشان نیه‌ت بهێنێت و بیسمیللا کردن ئه‌وجا هه‌موو له‌شی به‌ئاو بشوات، له‌گه‌ڵ ده‌م و لووتی و هه‌روه‌ها مووی قژی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی(واته هه‌موو قژی ته‌ڕ بکرێت).
به‌ڵام وسڵ ده‌رکردنێک که سوننه‌ت و کامڵ بێت، به‌م جۆره ده‌بێت:
نیه‌ت ده‌هێنی و بیسمیللا ده‌که‌ی پاشان هه‌ردوو ده‌سته‌کانت سێ جار ده‌شۆی، پاشان تاراتێکی پاک و خاوێن ده‌گری، ئه‌وجا وه‌ک ده‌سنوێژێک ده‌گری و دوای ئه‌وه سێ جار سه‌رت ده‌شؤی به‌جۆرێک هه‌موو مووه‌کانی سه‌رت ته‌ڕبن هه‌تا ده‌گاته ڕه‌گی مووه‌کان ئه‌وه‌ش به‌ده‌ستهێنان ده‌بێت به‌نێو مووه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڕ ببن به ته‌واوی ، ئه‌وجا ئاو ده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تری له‌شی؛ له‌پێشدا به‌لای ڕاست ده‌سپێده‌کات ئینجا لای چه‌پ و ده‌ست له‌گه‌ڵ ئاو پیاکردنه‌کدا ده‌هێنێت به‌هه‌موو ئه‌و جێگه‌یانه‌ی که ده‌ستی ده‌گاتێ..
ده‌توانی پێیه‌کانت هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سنوێژه‌که‌دا شۆردبن یاخود هه‌ڵی بگری بۆ کۆتایی، واته که ته‌واو بووی ئه‌وجا پێیه‌کانت بشۆی..
ئاوتێوه‌ردان له ده‌م و لووتیش سوننه‌ته..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره(جل وعلا).
وصلى الله على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم.
