كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خشڵ و زێڕ له ولایه‌تی ئالاسكا، ئه‌ڵقه‌یه‌كی نوێی هاوسه‌رگیریی داهێنا كه پێش ٢٤ كاتژمێر له یادی جه‌ژنی هاوسه‌رگیری، خاوه‌ن ئه‌ڵقه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
ئه‌ڵقه‌كه چه‌ند پاترییه‌كی تێدایه كه له‌سه‌ر بهنامهییهكی ته‌كنه‌لۆجیا به‌ناوی (هۆت سپۆت)، كاتگیر كراوه. پاترییه‌كه به گه‌رمیی له‌ش شه‌حن ده‌بێته‌وه‌و له‌كاتی ئاگاداركردنه‌وه‌كه و له ماوه‌ی ١٠ چركه‌دا، گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌گاته ڕادەیەک کە په‌نجه‌ی ئه‌و كه‌سه داخ بكات تا به‌وهۆیه‌وه رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی بیر بكه‌وێته‌وه.
ئه‌ڵقه‌كه له هه‌ردوو كانزای ئاڵتونی زه‌رد و سپیی عه‌یاره ١٤ دروستكراوه‌و ئێستا له بازاڕی وڵاتانی ئه‌وروپا ف رۆشێكی زۆری هه‌یه و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته ٧٦٠ دۆلار.