لاپه‌ڕه‌كـــان
▼
زیانــی مۆبایل لای سه‌ر
زۆربه‌ی شاره‌زایان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێ كاتێ ده‌خه‌ویت مۆبایله‌كه‌ت له‌نزیك پشتیه‌كه‌ت دابنێیت. شاره‌زایان رایده‌گه‌یه‌نن دانانی مۆبایل له‌ژێر پشتیه‌كه‌تدا و له‌كاتی خه‌وتنتدا، رووبه‌رووی ئه‌و تیشك و شه‌پۆله خراپانه‌ت ده‌كات كه‌له‌مۆبایله‌كه‌وه ده‌رده‌چێت، كه‌سه‌ره‌نجام كاریگه‌رییه‌كی خراپی ده‌بێ له‌سه‌ر مێشك، و توشی چه‌ندین نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ت ده‌كات به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مێشك. له‌وباره‌یه‌وه زانایان چه‌ند رێنماییه‌كیان خستۆته‌روو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه‌له‌مۆبایله‌وه ده‌رده‌چن و زیان به‌ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن. له‌وانه پێویسته:
-له‌كاتی خه‌وتنتدا مۆبایله‌كه‌ت چه‌ند مه‌ترێك دوور له‌خۆت دابنێ.
-به‌كارهێنانی سپیكه‌ر له‌جیاتی راسته‌وخۆ قسه‌كردن به‌مۆبایل.
-هه‌وڵ بده زیاتر له‌رێی مه‌سجه‌وه په‌یامه‌كانت بگه‌یه‌نیت و كه‌متر به‌مۆبایل قسه بكه‌یت.
-به‌كارهێنانی هێدفۆن یان سه‌ماعه‌ی بلوتوس.
- ئه‌گه‌ر له‌شه‌واندا مۆبایله‌كه‌ت له‌جیاتی سه‌عات یاخود بۆ ئاگاداركردنه‌وه به‌كارده‌هێنیت، ده‌كرێ بۆ خۆپاراستن له‌شه‌پۆله زیانبه‌خشه‌كان، مۆبایله‌كه‌ت بخه‌یته سه‌ر (Flight mode )، تا شه‌به‌كه‌ی لێ ببریت و ته‌نیا وه‌ك ئامێرێكی ئاگاداركردنه‌وه كاربكات.