بۆچی گڵۆپی شەقامەکان رەنگی زەردە سپی نیە؟

ھیچ کات ئەو پرسیارەت لا دروست بووە بۆچی گڵۆپی سەر شەقامەکان رەنگی زەردە، سپی نیە، ھەرچەندە رەنگی سپی بۆ چاو خۆشترەو باشتریشە بۆ بینین.
چەند ھۆکارێک ھەیە، لەوانە لەرووی ئابوورییەوە تێچووی کەمترە، بەو پێیەی لە گڵۆپی رەنگ زەرد دا پاڵەپەستۆیەکی نزم لە ھەڵمی مادەی سۆدیۆم بەکاردەھێنرێت، کە ئەمەش تێچووی کەمترە لە رەنگی سپی کە مادەی زەئبق بەکاردەھێنرێت بۆ دروستکردنی.
ھۆکارێکی تریش، رەنگی زەرد کەمتر پیشبوونی روناکی کاری تێدەکات.
ھەروەھا رەنگی زەرد کەمتر باران و تەم و بەفر کاری تێدەکات، بەپێچەوانەی رەنگی سپی-یەوە کە کەشوھەوا کاری تێدەکات.