زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان كاتێك توڕه ده‌بن، هاوار ده‌كه‌ن و ده‌نگیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. سروشتیه كاتێك دوو كه‌س له یه‌كتری توڕه ده‌بن، هێمنی خۆیان له ده‌ست ده‌دن و هاوار ده‌كه‌ن. له‌نێوان په‌یوه‌ندی دڵ و هاوار كردن په‌یوه‌ندییه‌كی دوو لایه‌نه هه‌یه.
ئه‌وانه‌ی كه خۆشتان ده‌وێن،به نه‌رمی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن تا دڵیان نه‌ڕه‌نجێت. واته مه‌ودای نێوان ئه‌م دوو دڵه زۆر كه‌مه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ره‌فتاریان له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تیتان له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا نه‌بێت ره‌خنه‌ی لێ ده‌گرن و له كاتی توڕه‌ییدا هاواری به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه مه‌ودای نێوان دڵتان زۆر دووره و هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نییه كه ده‌ستنیشانی رێژه‌ی خۆشه‌ویستی بكات سه‌باره‌ت به ئه‌و. بۆیه له كاتی توه‌ڕه‌ییدا هاوار ده‌كه‌ن.
چه‌نده په‌یوه‌ندی دڵ له نێوان لایه‌نه‌كان زۆرتر بێت و زۆرتر یه‌كتریان خۆشبوێت ، تۆنی ده‌نگه‌كان هێمنتر ده‌بێت و ته‌نیا به گوێی یه‌كتردا ده‌چرپێنن. ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش تێپه‌ڕ ده‌بێت كه لایه‌نه‌كان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی چاوه په‌یوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن. واته ئیتر هیچ مه‌ودایه‌ك له نێوان دڵه‌كاندا بوونی نییه.
ره‌نگه ئه‌مه بۆ دوو هاوسه‌ر له ساتێك‌دا به لوتكه بگات و بۆ هاوسه‌رانی تر ماوه‌كه‌ی درێژتر بێت. ئه‌م په‌یوه‌ندییه كاتێك روو ده‌دات كه له‌م ساته‌دا دڵی ئه‌م دوو كه‌سه به ته‌واوی له یه‌كه‌وه نزیكه، واته " یه‌ك گیان له دوو جه‌سته‌دا" .
ئامانج له‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه به ئه‌زمون بتوانین به هێمنی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تردا ره‌فتار بكه‌ین و له هاوار كردن دوور كه‌وینه‌وه.
به‌مجۆره په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ده‌رووبه‌ر به‌رز بكه‌ینه‌وه و مه‌ودای دڵه‌كان كه‌متر بكه‌ینه‌وه. جگه له‌وه‌ش كاتێك به لوتكه‌ی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ن له ژیانی هاوبه‌شدا و هۆكاره‌كه‌ی ده‌ناسن و به هه‌وڵی به‌رده‌وامی بده‌ن.