11 پێشنیار بۆ پاراستنی قژی پیاوان

له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین گرنگترین بابه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستی قژی پیاوان به‌ راشكاوانه‌ تاتوێ بكه‌ین.

ـ قژی پیاوان بۆ دوو جۆری وشك و چه‌ور دابه‌ش ده‌بن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی هۆرمۆنی پیاوان زۆرتره‌ له‌ خانمان، زۆربه‌یان قژیان چه‌وره‌، بۆیه‌ شوشتن و پاكڕاگرتنی قژ له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ ده‌بێت گرنگی پێ بدرێت.

ـ هه‌ڵوه‌رینی قژ: به‌هۆی كێشه‌ی هۆرمۆنی  وبۆماوه‌یی قژی پیاوان زیاتر هه‌ڵده‌وه‌رێت. بۆیه‌ نابێت له‌ كاتی شوتن به‌ شامپۆ نابێت به‌ توندی به‌ سه‌ری په‌نجه‌كانیان په‌ستان بخه‌نه‌ سه‌ر قژیان، ده‌بێت به‌ هێمنی بیشۆن.

ـ به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی مجه‌فیفه‌ ده‌بێته‌ هۆی په‌یدا بوونی مو خۆره‌ له‌ قژی پیاواندا.

ـ بۆ ئه‌وه‌ی قژ تووشی موخۆره‌ نه‌بێت، نابێت قژتان درێژ بێت یان به‌ توندی مه‌ساجی بده‌ن.

ـ  دوای شوشتن نابێت به‌ خاولی قژتان وشك بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو  به‌ هێمنی ئاوه‌كه‌ی بگرن و دوای به‌ هه‌وای سروشتی وشك ده‌بێته‌وه‌، شانه‌ی بكه‌ن.

ـ نابێت شانه‌كانتان رود بێت، چونكه‌ فشاری زۆر ده‌خاته‌ سه‌ر قژتان.

ـ له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی جه‌لی و تیخ گرنگی به‌ ره‌گه‌زی قژتان بده‌ن و له‌ جۆری ستانده‌ر بێت، چونكه ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشك بوونی قژ و موخۆره‌. ‌

ـ به‌ر له‌ خه‌وتن قژتان بشۆن تا له‌و جلی و مادانه‌ی كه‌ بۆ قژتان به‌ كارتان هێناوه‌ پاك بێته‌وه‌.

ـ ئه‌گه‌ر پێستی سه‌ر و قژتان وشكه‌، ده‌بێت ئه‌و شامپۆیانه‌ به‌كار بێنن كه‌ تایبه‌تن به‌ قژی چه‌ور.  

ـ بۆ ئه‌وه‌ی قژتان له‌ تیشكی خۆر بپارێزن و به‌خێرایی ره‌نگی قژ كاڵ نه‌بێته‌وه‌، ده‌توانن بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر تیشكی خۆر كڵاو به‌كار بێنن.

ـ بۆ ره‌نگ كردنی قژتان ئه‌و ره‌نگانه‌ به‌كار بێنن كه‌ ستانده‌رن و ده‌بنه‌ هۆی به‌هێز بوونی قژ.