شیر بە بە منداڵەکەت تا دوور بیت لە شێرپەنجەی مەمکـــــ

لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی دەریخستووە كە تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمك پەیوەندییەكی راستەوخۆی بەجۆری ژیان و دابونەریتەكانی كۆمەڵگەوە هەیە، هەروەها ئاشكرای كردووە كە ژنانی ئاسیا و ئەفریقا كەمتر تووشی ئەو نەخۆشییە دەبن بەبەراورد بەژنانی ئەوروپا و ئەمریكا.
لێكۆڵینەوەكە هۆكاری كەمی تووشبوونی ژنانی ئاسیا و ئەفریقای بەو نەخۆشییە بۆ ئەوە گەڕاندووەتە كە منداڵیان دەبێت و شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەكانیان و لەخواردنەوە كحولییەكانیش بەدوورن.
لەلایەكی دیكەوە ئەو لێكۆڵینەوەیە ئاماژەی بەوەشداوە، كە 69%ی ژنانی بەریتانی شیری خۆیان بەمنداڵەكانیان نادەن، لەكاتێكدا 85%ی ژنانی ئاسیا شیری خۆیان بەمنداڵ دەدەن.