لەوانەیە تا ئێستا توشی چەندەها بەرنامە و ئەپڵیکەیشن بوبێتی کە خۆیان وا دەناسێنن کە پێت دەڵێت کێ سەیری پرۆفایلەکەتی کردووە، بەڵام بە داخەوە هیچ کام لەو ئەپڵیکەیشنانە تەنانەت تاکە کەسێکیشت پیشان نادەن.
ئاگادار بە لە بەکارهێنانی ئەو ئەپڵیکەیشنانە یان ئەتوانین بڵێین هەر بەکاریان مەهێنە، چونکە زۆربەی ئەو ئەپڵیکەیشنانە یان ڤایرۆسن یان چاودێری ئەکاونتەکەت دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان وەک ڕیکلام یان تێپەڕەووشەی (پاسوۆرد)ی ئەکاونتەکەت دەدزن. لەبەر ئەوە ئاگاداربە ئەو بەرنامانە بەکارمەهێنە.
لێرەدا ڕێگەیەکتان پیشان دەدەم کە پێویستی بە ئەپڵیکەیشن و بەرنامە نییە تەنها لە ڕێی براوسەرەکەتەوە(کرۆم، فایەرفۆکس) ئەتوانیت بزانیت کێ سەیری پرۆفایلەکەتی کردووە. دوای هەنگاوەکان بکەوە یەک بە یەک.
1- براوسەرەکەت بکەرەوە.
2- فەیسبووکەکەت بکەرەوە و کلیکی ڕاست لە سەر تایملاینەکەت بکە و کلیکی (View page Source) بکە.
3- لە پەنجەرە نوێکەدا دوگمەکانی CTRL + F دابگرە، بۆکسی گەڕان دەکرێتەوە. لە بۆکسەکەدا بنوسە “Friendslist”
ئەو ژمارانەی بە دوای ئەنجامی گەڕانەکەتدا دێت کۆدی هاوڕێکانتە، ژمارەیەک لەو ژمارانە کۆپی بکە بە بێ ژمارەی کۆتایی کە لە دوای داشەکەوە (-) دێت وەک (-2) . واتا تەنها ژمارەیەک بەم شێوەیە “100001944481520″.
ژمارەکە کۆپی بکەو لە ئەدرێس باری براوسەرەکەتدا لە دوای ناونیشانی فەیسبووک بەم شێوەیە بینوسە.
facebook.com/100001944481520
دوای ئەوەی ئینتەرت کرد پرۆفایلی کەسەکەت بۆ دێنێت.
هەرچەندە ئەم ڕێگایە پرۆفایلی کۆمەڵێک خەڵکی زۆرت بۆ دێنێت وەک ئەو کەسانەی دوایین جار ئەدت کردوون یان ئەو کەسانەی بەم دواییە چاتت لەگەڵ کردوون بەڵام بە کەمێک خۆ هیلاک کردن بۆ نمونە ئەگەر پرۆفایلێکت بینی و نە چاتت لەگەڵ کردووە و ماوەیەکی زۆریشە ئەدت کردووە مانای وایە بەم دواییانە سەیری پرۆفایلەکەتی کردووە.