ئەتەوێت بزانیت کێ ئەنفرێندی کردویت لە فەیسبووک


Unfriend Notify، پێوەکراوەیەکی خۆڕاییە بۆ وێبگەڕەکانی کرۆم و فایەرفۆکس کە ئاگادارت دەکاتەوە کاتێک کەسێک ئەنفرێندت دەکات (لە هاوڕێیەتی لاتدەبات) لە فەیسبووک.
بە بێ ئەم پێوەکراوەیە تا ئێستا ڕێگەیەکی تەواو نییە بۆ زانینی ئەوەی کێ ئەنفرێندی کردویت لە فەیسبووک. تەنها دوو ڕێگە هەیە یان ئەوەتا دەبێت بە ناو لیستی هاوڕێکانتدا بگەڕێیت و بزانیت کێت لا نەماوە، یان ئەوەتا ئەگەر کەسێکی دیاریکراوت مەبەست بێت و گەڕانی بۆ بکەیت تا بزانیت هێشتا هاوڕێتە یان نا، بەڵام ئەم دوو ڕێگایە ئاسان نین و کاتێکی زۆریش دەبەن.
بەڵام بە دابەزاندنی پێوەکراوەی Unfriend Notify لینکێک دروست دەبێت لە سەروو لیستی هاوڕێکانتەوە دوای ئەوەی کەسێک تۆی ئەنفرێند کرد، وە ژمارەی ئەو کەسانەشت پێ ئەڵێت کە ئەنفرێندیان کردویت.
دوای دابەزاندنی لەسەر وێبگەڕەکانی (براوسەرەکانی) کرۆم و فایەرفۆکس دەستدەکات بە کار و تەنانەت ئاگاداریشت دەکاتەوە کاتێک کەسێک ئەنفرێندت دەکات.
پێوەکراوەکە خۆڕاییەو بە تەنها کلیکێک دادەبەزێت