ئەشکەوتێک لە چین دۆزراوەتەوە کە سیستمی کەش و ھەوای جیاوازی ھەیە. ئەو ئەشکەوتە ناوی "ئیر وانگ دۆنگ"ە، لە ھەرێمی چۆنکوین لە چین لەلایەن تێمێکی ١٥ کەسیەوە دۆزراوەتەوە کە لە چەند شارەزایەکی بواری ئەشکەوت و چەند فۆتۆگرافەرێک پێکھاتوون.
ئەو ئەشکەوتە یەکێکە لە تازەترین سەرسورھێنەرەکانی سروشت لە جیھاندا. وەک یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە ڕایگەیاند: ھەندێک لە ئەشکەوتەکانی نزیک دەروازەی ئەو ئەشکەوتە کە پێشتر بۆ دەرھێنانی نیترات بەکارھاتووە تائێستا بەوردی نەپشکنراون، ئاماژەشی بەوە کرد کە، زۆربەی دەروازە سەرەکییەکانی ئەشکەوتەکە دەکەونە ژێر زەوییەوەو تائێستا ڕوناکی بەرنەکەوتووە.
شایەنی باسە بەھۆی زۆری ڕێژەی شێ لەو ئەشکەوتەدا تەمومژێکی زۆر دروست بوووە کە توانای دەرچوونی نیە، دەروازەی بەشی سەرەوەی ئەشکەوتەکەش دەکەوێتە ٢٥٠ مەتر لەسەر ئاستی رووی زەوییەوە. ھەروەھا چەند ئەشکەوتێکی ترو ڕووبار لەناو ئەشەکەوتەکەدا ھەیە.
لە (daily mail)ـەوە