وێنە.. فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بەوزەی خۆر کار دەکات

کۆمپانیایەکی فرۆکەوانی لە ئەمریکا توانی فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان دروستبکات کە بەوزەی خۆر کار دەکات و ٦٥ ھەزار پێ بەرزدەبێتەوە.
کۆمپانیای فرۆکەوانی "تیتات" لە تەکساس فرۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دروستکردووە کە بەوزەی خۆر کار دەکات. 
ئەو فرۆکەیە بە "سۆڵارە ٥٠" ناسراوەو پانیەکەی ٦٠ مەترەو ٣ ھەزار پانێلی خۆری تێدایە کە نزیکەی ٧ کیلۆوات وزەی کارەبا بۆ فرۆکەکە دابین دەکات، جگە لەوەش توانای ئەوەی ھەیەی بۆ ماوەی ٥ ساڵ کاربکات، ھەروەھا لەبەر ھەرزانی نرخی تێچونەکەشی دەتوانرێت وەک مانگی دەستکرد سودی لێوەربگیرێت. 
ئەم فرۆِکەیە بەجۆرێک دروستکراوە کە لەسەرو ھەورەکانەوە بفرێت بەو شێوەیەش لە ڕۆژدا بەبەردەوامی وزەی تەواو لە خۆرەوە ھەڵدەمژێت و لە شەودا بەکاری دەھێنێتەوە. 
جێی باسە "سۆلارە ٥٠" کێشەکەی تەنیا ٣٥٠ پاوەنەو دەتوانێت ٧٠ پاوەنیش ھەڵبگرێت، خێرایەکەشی ٦٥ میلە لە کاتژمیرێک دا.