چینیيەکان ٧٠ ساڵ پێش کۆلۆمبۆس ئەمریکایان دۆزیوەتەوە

بۆ چەند سەدەیەکە پێمان وابووە کریستۆفەر کۆلۆمبۆسی ئیسپانی یەکەم کەس بووە کە جیھانێکی نوێی دۆزیوەتەوە. ھەروەھا منداڵەکانیش وا فێردەکرێن کە یەکەم کەس کۆلۆمبۆس بووە لە ئەوروپاوە بەئۆقیانوسی ئەتڵەسی دا پەریوەتەوەو ئەمریکای ئێستای دۆزیوەتەوە. 
بەڵام مێژوونوسێکی بریتانی بەناوی "گاڤین مێنزیز" لە کتێبی "کێ ئەمریکای دۆزیەوە؟" باس لەوە دەکات کە وێنەیەکی کۆنی ئەو نەخشەیە ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە ئەفسەرێکی پلە بەرزی سوپای چین بەناوی "ژینگ ھی" یەکەم کەس بووە لە ساڵی ١٤١٨ نەخشەی نیوەگۆی وڵاتی خۆرئاوای کێشاوە. ھەر لەو کتێبەدا ھاتووە کە ئەو دەریاوانە چینییە نەخشەکەی بەکارھێناوە بۆ کێشانی ھێلکاریەک بۆ ئەو گەشتەی کە بەئۆقیانوسی ئەتڵەسی دا پەڕییەوە ٧٠ ساڵ  پێش کۆڵۆمبۆس. 
ئەو مێژونووسە بریتانیە بەپێگەی دەیلی مەیڵی بریتانی ڕاگەیاند: "ئەو چیرۆکە کۆنەی کۆڵۆمبۆس کە گوایە جیھانێکی نوێی دۆزیوەتەوە ھەمووی خەیاڵەو چیرۆکێکی ئەفسانەیە". 
ئەو نەخشەیە لەلایەن "لوی گانگ" ژمێریارێکی بەیژینییەوە لەناو کتێبخانەیەکی بەکارھاتوودا دۆزراوەتەوە، کە بەڕوونی ڕوباری ئەمریکای باکوورو کەنارە ئاوەکانی ئەو ناوچەیەو ھەروەھا کیشوەری ئەمریکای باشوور دەردەکەوێت. 
مێنزیز لەسەر ئەو نەخشەیەی کە لەلایەن تیمێکی مێژووناساناوە توێژینەوەیان بۆ کردبوو ئەوەی خستەڕوو کە، ئەو نەخشەیە بۆ یەکەم جار لەلایەن قەبیلەی "مینگ"ەوە کێشراوە کە لە ساڵی ١٣٦٨-١٦٤٤ فەرمانڕەوایی چینیان کردووە. ھەروەھا ئەو نەخشەیەش لەلایەن کۆمپانیای "کرستیز" پشتراست کراوەتەوە کە بابەتی ھونەری کۆنەکانی جیھان لە ڕێی زیادکردنی ئاشکراوە دەفرۆشێت. 
جێی ئاماژەیە  ئەمریکییەکان خۆشحاڵ نین بەبڵاوکردنەوەی ئەو کتێبە لەبەرئەوی ھاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی دۆزینەوەی ئەمریکا کە ١٤ی ئۆکتۆبەرە.