رۆژنامه‌ی سپۆرت- SPORTرۆژنامه‌یه‌كی وه‌رزشی رۆژانه‌ی ئیسپانیایه و له‌شاری به‌رشه‌لۆنه بڵاوده‌بێته‌وه و ساڵی 1979 ده‌رچووه. ئه‌م رۆژنامه‌یه یه‌كێكه له‌چوار رۆژنامه وه‌رزشییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئیسپانیا له‌پاڵ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ-ی كه‌ته‌لۆنی و مارك و ئاس-ی مه‌دریدی پڕفرۆش‌ترین رۆژنامه‌ی وه‌رزشییه و زیاترینی له‌هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایه و ساڵی 1997 وێبسایتی تایبه‌ت به‌ڕۆژنامه‌كه‌ی له‌ئینته‌رنێت كردووه‌ته‌وه و رۆژانه به‌هه‌زاران كه‌س سه‌ردانی ده‌كات. جگه له‌نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه له‌شاری به‌رشه‌لۆنه‌یه، په‌یامنێری تایبه‌ت به‌خۆی له‌شاره‌كانی تری ئیسپانیادا هه‌یه و له‌وڵاتانی وه‌ك به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین و ئینگلته‌را و ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا-ش كه‌بایه‌خ به‌یاری تۆپی پێ ده‌ده‌ن، په‌یامنێری هه‌یه. رۆژنامه‌ك زۆرتر و به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌ئاراسته‌ی عاشقانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌رده‌چێت و دروشمی رۆژنامه‌كه‌ش بریتییه له (هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ به‌رشه)، دوای ئه‌وه گرنگی به‌یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌رشه‌لۆنه و یاری تۆپی پێی ئیسپانی و دواتر تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات، رووماڵی یارییه‌كانی باسكه و ماتۆرسواریی و ئۆتۆمبێل و پایسكلسواریی و تێنسی سه‌رزه‌وی و گۆڵف و هۆكی و تۆپی ده‌ست و به‌له‌مه‌وانی و گۆڕه‌پان و مه‌یدان و به‌له‌مه‌وانی و تاد.. ده‌كات.
رۆژنامه‌كه له‌چه‌ند دێڕێكدا -ناوی رۆژنامه: سپۆرت. -وڵات: ئیسپانیا. -شوێنی ده‌رچوونی: شاری به‌رشه‌لۆنه. -چۆنێتی ده‌رچوونی: رۆژانه. -یه‌كه‌م ژماره‌ی له‌ساڵی 1979 ده‌ركراوه. -زمان: ئیسپانی. -قه‌باره: تابلۆیی. -ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی: 56. -تیراژ: 158 هه‌زار دانه. -نرخ: 1 یۆرۆ. -پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی/ وێبسایت: (www.sport.es).