ئەکسێس ٢٠١٣ و نوێکاریەکانی

تیمی ئەکسێس لە کۆمپانیای گەورەی سۆفتوێر مایکرۆسۆفت بە شانازیەوە ئەکسێس ٢٠١٣ ڤێرژنی تێستی دەخاتە بەر دەستی بەکارهێنەرانی، کە ئەو ڤێرژنەی کارئاسانیەکی زۆر دەکات لەبۆ هەموو کەسێک بۆ رێکخستنی داتاکانیان.
ئەکسێس هەمیشە ئامرازێکی نایاب بووە بۆ یارمەتی دانی ئێوە بۆ ڕیکخستنی داتاکانتان، لەم ڤێرژنەی ئەکسێس هەوڵدراوە بۆ زیاتر  رەبت کردنی ئەکسێس بە وێب کە داتابەیسەکەت دەتوانرێت هۆست بکرێت لەلایەن مایکرۆسۆفت بە Office 365 و بەکارهێنانی لە هەر تابلێت یاخود کۆمپیوتەرێک داتابەیسەکەت بکەنەوە تەنانەت ئەگەر جیهازەکەیان ئەکسێسی لەسەر ئینستاڵ نەکرابێت.
ms access 2013 interface
هەروەها دەسپێکردنی دروست کردن ئاسانتر بووە، بەجۆرێک تەنها ٦٠ سانیە دەخایەنێت بۆ دروست کردن و ئیش پێکردنی یەکەم بەرنامەت بە ئەکسێس ٢٠١٣، بە ماندوو بونێک کەم یاخود بەبێ ماندوو بوون، بە ئەکسێس ٢٠١٣ کارەکانت تەواو دەکەی بە بەرنامەکەی باش و جوان و لەگەل ڕووکارێکی نایاب، لە کۆتایدا ئێمە هەندێ بەروەپێشچوونی گەورەمان ئەنجام داوە لە ئەکسێس ٢٠١٣ بۆ خێراتر کردنی بەرنامەکەت و باشتر کردنی، ئێستا داتاکانت لە SQL server خەزن دەبێت بە شێوەی زۆر سەرکەوتوو.
مایکرۆسۆفت دابایەسەکەت لە کڵاو (Cloud) خەزن دەکات، ئێمە SQL Azure بەکاردێنین؛ کاتێک تۆ خۆت لە شەبەکەی خۆت بتەوێ هۆستی دابایسی ٢٠١٣ بکەیت دەتوانیت SQL Server 2012 بەکاربهێنیت. بەکارهێنەرەپێشکەوتووەکان بەو راستیە زۆر دڵخۆش دەبن کە دەتوانن راستەوخۆ رەبتی داتابەیسەکانیان بکەن بە SQL Server لەگەل هەندێ ئامرازی بەهێز کە ئەکسێس ٢٠١٣ لەگەلیەتی. ئەگەر بە نیازیت کارەکەی Office 365 لەگەل SharePoint بکەیت ئەوا هیچ جۆرە ئینستاڵێکی ترت ناوێت، مایکرۆسۆفت تەکید دەکاتەوە لە داتاکانت لە پارێزراو و باکەپی و بەردەستبونیان.