وڵاتانی ئه‌وروپا داوا ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌بواری خزمه‌تگوزاریی ئنته‌رنێت بپچڕێنن، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو ئه‌مریكا به‌نیازه به‌رنامه‌ی سیخوڕیی كردن به‌سه‌ر ئه‌وروپا كارابكات.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا داوایكرد ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌ترسن تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان پارێزراو بێت له‌ئه‌وروپا، با خۆیان له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئنته‌رنێتی ئه‌مریكا به‌دوور بگرن له‌جۆری گۆگڵ و فه‌یسبووك، وتیشی: مه‌ترسی ده‌كرێت سیخوڕیی بكرێت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌وروپا خزمه‌تگوزاریی تۆڕه‌كانی ئه‌مریكا به‌كار ده‌هێنن.
ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت به‌یه‌كێك له‌دیارترین وڵاتانی ئه‌وروپا له‌به‌رنامه‌ی پاراستنی دۆكیومێنته تایبه‌ته‌كان له‌به‌كارهێنه‌رانی ئنته‌رنێت به‌هۆی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌وبواره‌دا گرتوونیه‌ته‌به‌ر.
له‌لایه‌كی دیكه ئیستۆنیا هۆشداریی دایه یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌باره‌ی پشت نه‌به‌ستن به‌و خزمه‌تگوزارییه ئه‌مریكییانه‌ی به‌كاردێن له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌كۆمپیوته‌ردا، به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئیستۆنیا:” 95% خزمه‌تگوزارییه‌كانی بواری كۆمپیوته‌ر له‌ئه‌وروپا خزمه‌تگوزاریی ئه‌مریكین و مه‌ترسی ده‌كرێت له‌و رێیه‌وه ئه‌مریكا سیخوڕیی به‌سه‌ر زانیاریی و داتا كۆكراوه‌كاندا بكات”.
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی سیخوڕیی كردنی هه‌یه به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ڕێی تۆڕه‌كانی ئنته‌رنێت و له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا پشتیوانیی لێده‌كرێت، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستیان كردووه به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ خۆ رزگار كردن له‌به‌رنامه سیخوڕییه‌كه‌ی ئه‌مریكا، له‌و هه‌نگاوانه‌ش به‌كارنه‌هێنانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئنته‌رنێتی ئه‌مریكایه.
سەرچاوە: سایتی خەندان