ئه‌و خۆراكانه‌ی بۆ جوانی به‌سودن

ـ چا:  خواردنه‌وه‌یه‌كی زۆر به‌سوده‌ بۆ پێست و به‌شه‌كانی تریشی له‌ش. چا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان كه‌ گرنگن بۆ پێست و باشترین چاش بۆ پێست له‌ جۆری ره‌شه‌كه‌یه‌تی. رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ چا جوانی به‌ پیستتان ده‌به‌خشێت.
بادام: خۆراكێكی به‌تام و وزه‌به‌خشه‌ بۆ له‌ش به‌ تایبه‌تی به‌ خاوی، كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئه‌نزیمه‌كان و پیست و قژی ئێوه‌ به‌هیز ده‌كات و پێست له‌ چرچی و لۆچی ده‌پارێزێت. 
چكولاته‌ی تاڵ: چوكولاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر فلاڤونویید كه‌ ده‌توانێت  له‌گه‌ڵ دژه‌ ئۆكسانه‌كانی تر پارێزگاری له‌ پێستی ئێوه‌ بكات. هه‌روه‌ها ئه‌م خۆراكیه‌ وه‌كو دژه‌ خۆرێكی سروشتی ناسراوه‌. 
ماست: یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ زۆر به‌سوده‌. خواردنی ماست پێسته‌ به‌ گه‌شاوه‌یی ده‌هێڵێته‌وه‌. كالسیۆمی ناو ماست ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی پێست گه‌نجتر به‌رچاو بكه‌وێت. پسپۆڕان پێشنیار ده‌كه‌ن كه‌ رۆژانه‌ به‌ لانی كه‌م قاپێك ماسن بخورێت.