ژیان لە بۆشایی ئاسمان دا سەرکێشی و سەرسوڕھێنەرە، بەڵام پێویستە ١٠ راستی لەسەر شێوازی ژیان لە بۆشای ئاسمان بزانیت، راستییەکانیش بریتیین لە:
١- لە رۆژێک دا ١٦ جار خۆرھەڵاتن دەبینیت، واتە ھەر ٩٠ خولەک جارێک خۆرھەڵاتن و خۆرئاوابینێک دەبینیت، ئەمەش وا دەکات نوستن کارێکی قورس بێت بەھۆی نەمانی شێوازی سروشتی شەوو رۆژ.
٢- باڵات درێژتر دەبێت، بەھۆی نەمای کێشی زەوییەوە بڕبڕەی پشت بەتەواوەتی رێکدەبێتەوە ئەمەش وا دەکات ٥ بۆ ٨ سم درێژتربیت، بەڵام ئەمە کارێکی زۆر ئازاربەخشە بەبڕبڕەی پشت و مێشک.
٣- خەوی قورس بوونی نامێنێت وەک ئەوەی لەسەر رووی زەوی ھەیە، ھاوکات ئەوانەی کە لەکاتی خەودا دەنگ دەردەکەن بەھەمان شێوە نامێنێت.
٤- خوێ و بیبەر کە وەک خواردن لە بۆشایی ئاسمان بەکاردەھێنرێت پێویستە لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکرێت و بخرێتە ناو کیسی تایبەتەوە، چونکە لە بۆشایی ئاسمان دا کێشی زەوی بوونی نامێنێت و وا دەکات بڵاوبێتەوەو ببێتەھۆی پیسبوونی ھەواو زیانگەیاندن بەکەشتیوانەکان.
٥- ١٤ مانگ مانەوە لە بۆشایی ئاسمان، کەشتیوانی رووسی فالیری بولیکوف ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد کاتێک توانی ١٤ مانگ لە بۆشایی ئاسمان لەناو کەشتی میری روسی بمێنێتەوە کە بەدەوری زەوی دا دەخولێتەوە.
٦- تەنھا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، تا ساڵی ٢٠٠٤ ، ٤٣٩ کەشتیوان رویان کردۆتەوە بۆشایی ئاسمان، لەو ژمارەیە ١١ کەسیان لە کاتی راھێنان دا گیانیان لەدەستداوە، ٨ کەس لەکاتی سەرکەوتنی کەشتییەکان دا گیانیان لەدەستداوە، تەنھا ٣ کەسیش لە بۆشایی ئاسمان گیانیان لەدەستداوە ئەویش ساڵی ١٩٧١ دا بوو.
٧- ھەستنەکردن بەجەستە، بەھۆی نەمانی کێشی زەوییەوە کەشتیوانەکان تووشی دڵ تێکەڵبوون و ئازار دەبن، ھاوکات ھەست بەبوونی دەست و قاچی خۆیان ناکەن و لەگەڵ ئەم بارودۆخەش دا رادێن.
٨- گەڕانەوە بۆ زەوی پێویستی بەراھێنانەوە ھەیە، قورسترین شت بۆ کەشتیوان کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ سەر زەوی کە پێویستە جارێکی تر لەگەڵ کێشی زەوی دا خۆی رابھێنێتەوە کە لەو ماوەیە زیاتر دەخایەنێت کە لە بۆشایی ئاسمان پێویستت پێی بووە.
٩- تیشکاوەرەکان زیان بەچاو دەگەیەنێت، بەھۆی نەبوونی بەرگە ھەواوە کەشتیوانەکان روبەرووی تیشکاوەرەکان دەبنەوە کە بەھۆیەوە چاوەکانیان زیانی پێدەگات و ئاو دروست دەکات.
١٠- خۆشتن بەئیسفنج، کەشتیوانەکان بۆ راگرتنی پاوکوخاوێنی خۆیان تەنھا ئیسفنج بەکاردەھێنن ئەمەش بەھۆی کەمی ئاوو نەمانی کێشی زەوی.