مۆتەکە (sleep paralysis)


مۆتەکە (sleep paralysis)

مۆتەکە بریتییە لە ئیفلیجی خەو و تەجرۆبەیەکی ناخۆشە کە لەوانەیە لە سەدا سی خەلک لەکاتی خەبەر بوونەوە یان لەکاتی نووستندا تەجروبەیان کردبێت و لە چەند چرکەوە بۆ چەند خولەک دەخاێنێت و دەکرێت لەهەموو تەمەنێکدا روبدات لەوانەیە لەشەوێکدا چەندیین جار ئەم روداوە بۆ کەسێک روبدات لە کلتورە ئەوروپییەکاندا ئەمە دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کەسەکە درۆی کردبێت یان شەرابی خراپی خواردبێت هەندێک کەسیش دەیگێڕنەوە بۆ جنۆکە شەرئەنگێزەکان . هۆکاری سەرەکی ئیفلیجی خەو یان مۆتەکە بریتیە لە نیگەرانی و تێکچوونی خەو ، لەگەڵ هۆکارە بۆماوەییەکان . ئیفلیجی خەو بریتیە لەوەی کەسەکە لەکاتی خەوتندا هۆشیاری بۆ دەگەڕێتەوە بەڵام ناتوانێت هیچ جوڵەیەک بکات . ئەمە هەم دەتوانێت لەکاتی دەستپێکردنی خەوتندا روبدات و هەم دەتوانێت لەکاتی بەخەبەر هاتنەوە . میکانیزمەکەی بەم شێوەیەیە.

لەکاتی خەوبینیندا (REM) لە قۆناغێکدا کە چاو بەخیرایی دەجوڵێت ، نیشانە دەمارییەکان بەرەو ماسولکەکان (جگە لە ماسولکەی چاو و دیافراگم ) دەوستن . تاوەکو خەوەنەکان بەرەو دەرەوە نەڕوات ، بۆ نموونە کاتێک خەو دەبینن کە رادەکەن ، لەجێگەکەتان هەڵنەستن و دەستبکەن بەڕاکردن . کاتێک دەتانەوێت لەخەو هەستن ، مێشک دووبارە کۆنتڕۆڵی ماسولکەکان بەدەستەوە دەگرێت . بەڵام هەندێکجار پێشئەوەی مێشک کۆنتڕۆڵی ماسولکەکان بکات ، کەسەکە هۆشیار دەبێتەوە، هەر ئەمەیە کەسەکە هەستدەکات جەستەی ئیفلیج بووە . هەروەها خاڵی بەرامبەری ئەمە لەکاتی خەو بینیندا هەستان لەسەر جێگەو جوڵاندنی دەست و پێی و یان روێشتن بە دەم خەوەوە دەبێت .

لەهەر ١٠ کەس لانیکەم چوار کەس ئەمەیان تەجروبە کردووە و یەکەمجار لەتەمەنی هەرزەکارییدا رودەدات ، بەڵام لەوانەیە لەهەموو تەمەنێکدا روبدات ، بەشێوەی گشتی ئیفلیجی خەو پێویستی بەچارە سەری پزیشکی نییە مەگەر ئەوەی بەشێوەیەکی ئازاردەر دووبارە ببێتەوە.