چۆن بتوانین به‌هۆی برۆوه كه‌سایه‌تی كه‌سانێك بزانین و ئاشنای بین !
- برۆی یه‌كگرتوو : له پیاواندا زۆره وه‌ك له ژنان ، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه : بۆ (به‌خیلی) پێ‌بردن ، ئه‌گه‌ر چاوه‌كان ڕه‌ش بن و به‌قووڵدا چووبن ، له‌گه‌ڵ ڕوویه‌كی مڕو موچ دا : ئه‌وا خاوه‌نی سه‌ر شێت و زاڵم و ڕه‌وش خراپییه ، چاوچنۆكه ، نهێنی پارێزه ، مڕو موچه ، زوو هه‌ڵده‌چێت .
- برۆكان وه‌ك یه‌ك كه‌وان وابن : ئه‌گه‌ر برۆكان به‌لای چاواندا شۆڕ بوونه‌وه و له‌نێواندا به‌رزبوونه‌وه هه‌تاكو كه‌وانێكی لێ دروست بێت : ئاماژه‌یه بۆخوێن شیرینی ، ڕه‌وشتێكی نه‌رم و نیانی هه‌یه ، ڕه‌وشتێكی ناسكی هه‌یه ، به‌ڵام مڕو موچ ده‌بێت ! ، وه‌ك خووه خاكییه‌كان .
- برۆكان له‌دوو كه‌وانه‌دا : ئه‌مه‌ش له‌ژنه ناسكه‌كاندایه كه : نیشانه‌ی جوانی و ڕه‌وشت جوانییه ، به‌ڵام له‌پیاوندا ئه‌گه‌ر برۆكان نزیك بن یاخود دوور : ئاماژه‌یه بۆ وریایی ، زوو به‌ئاگاهاتنه‌وه .
- برۆی ڕاوه‌ستاو ، ئه‌گه‌ر برۆكان له‌هه‌ردوو لاوه بۆ سه‌ره‌وه ڕاوه‌ستابوون : ئاماژه‌یه بۆ كه‌م و كورتی له‌ڕه‌وشتدا ، ئه‌گه‌ر برۆكان به‌ره‌و خواره‌وه ڕاكشا بوون : ئاماژه‌یه بۆ ئازایه‌تی ، سام ، ئارامی ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی .
- برۆی چڕ‌و قورس : ئاماژه بۆ ته‌ندروستییه‌كی زۆر ده‌كات ، هێزی ویستن ، شكۆمه‌ندی تا ئاستی ئینكاری كردن .
- برۆ وشك و شڵه‌ژاو : ئاماژه‌ی دڵره‌قی و ڕق ئه‌ستوورییه .
- برۆی به‌رز و لاواز : ئاماژه بۆ لاوازی و ناسكی ده‌كات .
- برۆی كه‌وانه‌یی باریك : ئاماژه بۆ ناسكی و ئه‌ده‌ب ، هه‌ندێك جار بیكردنه‌وه‌ی لاوازه ، له‌خۆیایی بوون ، خوودانه شتی پڕوپوچه‌وه .
- برۆی كه‌وانه‌یی ڕوون به‌بێ پڕی و باریكی : ئاماژه بۆ لێبورده‌یی و ڕێز ، جیڕی بنیاد ، سووربوون ، چاكی بیكردنه‌وه .
- برۆی چڕ و نزیك به‌لووت باریكله كۆتاییه‌كانیدا : ئاماژه‌ی بۆ قووڵی بیكردنه‌وه ده‌كات ، تیژی هه‌ست .
- برۆی به‌ره‌و سه‌ره‌وه چه‌ماوه له‌دیوه‌كانی ده‌ره‌وه : ئاماژه بۆ بیكردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات ، شاره‌زایی له‌گاڵته‌پێكردن و توانجی ناشیرین .
- برۆی ڕێك یه‌كسان و ڕوون : ئاماژه بۆ له‌سه‌ر خۆیی ده‌كات ، تێڕوانین و سه‌رنجدان ، دوورن له‌لایه‌نگیری ، ئاره‌زووی باشی ڕێزگرتن له‌به‌ڵگه و توانجه‌كان به‌میانڕه‌وی ، شاره‌زایی و گه‌یشتن به‌بڕیاری دروست و ژیرانه .
* ئه‌گه‌ر ویستت بڕیاریان له‌سه‌ر بده‌یت ، پێویست شاره‌زاییت هه‌بێ له‌سه‌ر چاوه‌كانیشیان ! چونكه هه‌ردووكیان (برۆ و چاو) پێكه‌وه ته‌واوكه‌ری مانای گشتین.