ئه‌وانه‌ی سه‌وزه‌و میوه‌ ده‌خۆن ته‌مه‌نیاندرێژتره‌

ئاشکرایە جۆرەکانی خواردن رووەک پێکھاتەیەکی سەرەکین بۆ بەھێزی و پتەوی لەشی مرۆڤ، بەشێوەیەک ھەریەکەیان سودی تایبەتی خۆی ھەیە. شارەزایانء پسپۆڕانی جیھانیش بەردەوام تەئکید لەسەر سودەکانی سەوزەو میوە دەکەنەوە لەسەر لایەنی  تەندروستی. لە توێژنەوەیەکی فراوانیشدا کە لەسەر زیاتر لە ٧٠ ھەزار ژن و پیاو  لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید کراوە ، دەرکەوتوە ئەو کەسانەی لە رۆژێکدا ٥ جار کەمتر میوەو سەوزە دەخۆن تەمەنیان کورتترە لەو کەسانەی کە لە رۆژێکدا زیاتر لە ٥ جار میوەو سەوزە دەخۆن. 
توێژینەوەکە ئەوەشی دەرخستووە ئەو کەسانەی ھەرگیز میوەو سەوزەیان نەخواردووە ٣ ساڵ تەمەنیان کورتترە لەوانەی  رۆژانە ٥ جارو زیاتر میوەو سەوزە دەخۆن.لە توێژینەوەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ھەرگیز میوەو سەوزەیان نەخواردوە کەسانی جگەرە کێشء بەکارھێنەرێکی زۆری شیرنی و گۆشتی سورن. 
سەرپەرشتیاری توێژنەوەکەش رایدەگەیەنێت: ھەمیشە ھانی خەڵک دەدەم کە میوەو سەوزە بخۆن ، چونکە بڕێکی زۆری ڤیتامینء ماددەی ئاسنیان تێدایە.