به‌سه‌رهاتێك له‌ سه‌رده‌می (عمری كوڕی خه‌تاب)


پیاوێک لە خێزانەکەی توورەبوو چونکە دەنگی لەسەر بەرزکردەوە .. !! لەبەر ئەوە رۆشت بۆلای (عـُمـر بن الخـَطـاب ) تا شکاتی لێ بکات کاتێ گەیشتە ماڵیان لەدەرگای دا گوێی لە دەنگی خێزانی امام عمر بوو کە دەنگی بەسەر امام بەرز دەکردەوە !! لەبەرئەوە گەرایەوە و بێ هیوابوو.. لەوکاتە امام عمر دەرگاکەی کردەوە پێی ووت: ئەی بۆ لای من نەهاتووی؟! پیاوەکە ووتی : بەڵێ ، هاتم تا شکاتی خێزانەکەم لای تۆ بکەم چونکە دەنگی بەسەر من بەرز کردەوە بەڵام ئەبینم تۆش حالت وەك منە..!! امام عمر ووتی : جلەکانی شۆردم جێگاکەی راخستم مناڵەکانی پەروەردە کردم ماڵەکەی پاك کردمەوە لەکاتێکدا خوای گەورە فەرمانی پێی نەکردووە بەمانە ، بەڵکو لە چاکەی خۆی ئەیکات♥ ئەی منیش نابێ تحمولی بکەم گەر دەنگی بەسەرمدا بەرز کردەوە؟! بڵاوی بکەنەوە با زۆرترین کەس بیبینن !!