كاریگه‌ری (قورئان) له‌سه‌ر مرۆڤ

قورئان كەلامی خوای گەورەو بەڕێگەی فریشتە (جوبرائیل) (سەلامی خوای گەورەی لەسەر بێت) دابەزیوە بۆ سەر گیانی پێغەمبەری سەردار (صلی الله علیه وسلم).. گوێگرتنی بەردەوام و دووبارەی ئایەتەكانی قورئان، ئەم سوودانەی خوارەوە دەبەخشێت:
1- زیادكردنی بەرگریی لەش.
2- زیادكردنی توانای داهێنان.
3- زیادكردنی توانای تەركیزكردن.
4- گۆڕانی بەرچاو لە ڕەفتارداو پێبەخشینی توانای مامەڵەكردن لەگەڵ كەسانی دیكەداو بەدەستهێنانی بڕوایان .
5- پێبەخشینی ئارامی دەروونی و چارەسەری شڵەژان و نائارامی.
6- چارەسەری كاردانەوەو توڕەبوونی خێراو هەڵچوون.
7- توانای بڕیاردانی دروست.
8- هەموو شتێك لەبیردەكەیت، كە پەیوەندی بە ترس و دوودڵیەوە هەبێت.
9- گەشەی كەسێتی و بەدەستهێنانی كەسێتیەكی بەهێز.
10- چارەسەری زۆرێك لە نەخۆشییە ئاساییەكانی وەك هەستیاری و سەریەشەو هەڵامەت ...هتد 
11- باشبوونی توانای قسەكردن و خێرایی قسەكردن.
12-پاراستن لە نەخۆشییە ترسناكەكان.
13- گۆڕانی خووڕەوشتە خراپەكانی وەك زۆرخۆریی و هەروەها وازهێنان لەجگەرەكێشان.