ئه‌م بابه‌ته هه‌فتانه‌یه هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك، په‌رده له‌سه‌ر 10 راستی سه‌یروسه‌مه‌ره بۆ خوێنه‌ر لاده‌دات كه زانیاری گشتی و نامۆ و هه‌ندێجار پێكه‌نیناوی له‌خۆده‌گرێت.
• سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه‌كی هیتله‌ر

(خۆیشی به چاویلكه‌وه)
ئادۆڵف هیتله‌ری له‌ساڵی 1933دا و له‌یه‌كه‌م ساڵی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیدا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌كرد كه چاویلكه‌یان له‌چاودابوو! به‌بڕوای ئه‌و ئه‌وانه‌ی چاویلكه‌یان له‌چاوده‌كرد كه‌سانی زیره‌ك بوون و مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بوون بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی!!
• چ كاتێك پشیله متمانه‌مان پێده‌كات؟

كاتێك پشیله سه‌ری ده‌نوسێنێت به شوێنێكی مرۆڤه‌وه، ئه‌وا مانای وایه كه متمانه به‌و مرۆڤه ده‌كات و مایه‌ی ئارامییه بۆی!!
• دواجار هه‌ستی به تاوانكرد

قه‌شه‌یه‌كی كاسۆلیكی ئاشكرایكرد، كه میكایل كلاشینكۆڤی داهێنه‌ری چه‌كی كلاشینكۆف ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له مردنی سه‌ردانی كڵێسه كردووه و به‌و قه‌شه‌یه‌ی وتووه كه هه‌ست به تاوان ده‌كات به‌هۆی داهێنانه‌كه‌یه‌وه! شایه‌نی باسه كلاشینكۆف هه‌رگیز له‌ژیانیدا دانی به‌وه‌دا نه‌ناوه كه هه‌ست به تاوان ده‌كات، به‌ڵكو هه‌میشه وتویه‌تی كه له‌پێناو رزگاركردنی وڵاته‌كه‌یدا ئه‌و چه‌كه‌ی دروستكردووه!!
• دۆلفینی دژه تیرۆر!

سوپای ئه‌مریكا مه‌شقی به 36 دۆلفین كردووه كه رووبه‌روی تیرۆریستان ببنه‌وه، هه‌ریه‌ك له‌و دۆلفینانه كامێرای چاودێری و جۆره چه‌كێكیان لێبه‌ستراوه كه تیری ژه‌هراویان پێوه‌یه! به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه كه له‌ساڵی 2005ه‌وه هیچ كام له‌و دۆلفینانه دیارنه‌ماون!!
• پشوویه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره

گه‌ر بمانه‌وێت وه‌سفی ئه‌و وێنه‌یه بكه‌ین ئه‌وا ده‌بێت بڵێین: "ئه‌وه وێنه‌ی وێنه‌كێشێكه كه له كاتی وێنه‌كێشاندا وێنه‌ی خۆی كێشاوه و له وێنه‌كه‌دا سه‌رقاڵی وێنه‌كێشانه!!"
• سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی سروشت

هه‌رچه‌نده یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین بوونه‌وه‌ره‌كانی ناو ئاو، به‌ڵام (هه‌شت پێ) له‌كاتی له‌دایكبوونیدا قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی سه‌ری په‌نجه‌ی مرۆڤێك ده‌بێت!!
• ترسی به‌زاند

(گوستاڤ ئیفڵ) ئه‌و ئه‌ندازیاره بوو كه دیزاینی (بورجی ئیفڵ)ی به‌ناوبانگی كرد له پاریس، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناوبراو ئه‌كرۆفۆبیا(Acrophobia)ی هه‌بوو، واته ترس له شوێنی به‌رز!!
• ته‌نها به‌وجۆره برینی كۆن ساڕ‌ێژ ده‌بێت

(وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌و سێ منداڵه‌ن كه له‌ڕووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا)
دوو هاوسه‌ری ئه‌مریكی له رووداوێكی هاتوچۆدا هه‌ر سێ منداڵه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا، كه دوو كچ و كوڕێك بوون، پاش ساڵێك له‌و رووداوه دڵته‌زێنه، دایكه‌كه به جارێك سێ منداڵی بوو، سێ منداڵه‌كه هاوشێوه‌ی منداڵه‌كانی پێشوویان دوو كچ و كوڕێك بوون!!
• له‌به‌ر ئه‌مه‌یه خه‌ونه‌كانمان بیر نامێنێت

له‌كاتی نووستندا، ئه‌و به‌شانه‌ی مێشكی مرۆڤ كه به‌رپرسیارن له تۆماركردنی بیره‌وه‌ری بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌كاركردن راده‌وه‌ستن، له‌به‌رئه‌مه‌یه كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین به‌شێك یان هه‌موو ئه‌و خه‌وانه‌مان بیرچوه‌ته‌وه كه بینیومانن!!
• نموونه‌ی وه‌فاداری

په‌نگوین به درێژایی ژیانی ته‌نها یه‌ك هاوبه‌ش له ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر بۆخۆی هه‌ڵده‌بژێرێت كه وه‌ك هاوسه‌رێك لێی ده‌ڕوانێت، به مردنی ئه‌و هاوبه‌شه‌ی چیتر له‌گه‌ڵ په‌نگوینی دیكه‌دا خێزان پێكناهێنێت!!
وەرگیراوە لە خەندان