پسپۆڕانی ته‌ندروستی هۆشیاری ده‌ده‌نه دایك‌و باوكان‌و كه‌سانی ده‌وروبه‌ر كه‌بانگكردنی منداڵی قه‌ڵه‌و به‌تانه‌و ته‌شه‌ر یاخود بانگكردنیان به‌قه‌ڵه‌و زیانی هه‌یه‌و قه‌ڵه‌وییه‌كه‌یان زیاترده‌كات.

به‌رنامه‌ی كێشانی منداڵانی نیشتیمانی، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌نێو منداڵاندا، چه‌ندین رێنمای ته‌ندروستی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا كردووه كه‌له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتیمانی به‌ریتانییه‌وه پشتگیری كراوه.
له‌ورێنماییانه‌دا هاتووه، كاردانه‌وه‌ی دایك‌و باوكی منداڵانی قه‌ڵه‌و زۆر جار كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی نابێت‌و ده‌بێته‌هۆی گۆڕینی ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌و ره‌فتاریان به‌رامبه‌ر منداڵاكانیان، له‌لایه‌كی تر بانگكردنی منداڵ به‌قه‌ڵه‌و منداڵه‌كه ده‌خاته حاڵه‌تێكی ده‌رونی خراپه‌وه كه‌زۆر جار سه‌رده‌كێشێت بۆ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.
پسپۆڕان پێیانوایه دایك‌و باوك ده‌توانن به‌شێوزازێكی دیكه هاوكاری منداڵه‌كانیان بكه‌ن‌و به‌رنامه‌یه‌كی جیاواز بۆ خواردنی رۆژانه‌یان دابنێن، به‌پێی رێنمای به‌رنامه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت وه‌ك له‌ناوهێنانیان به‌قه‌ڵه‌و