زۆربه‌مان بۆ نه‌هێشتنی هیلاكی روو له خواردنه‌وه‌ی قاوه و كافایین ده‌كه‌ین، به‌ڵام پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به خواردنی خۆراكه‌كان ده‌توانین هیلاكی نه‌هێڵین.

ـ خۆراكی پێویست بۆ نه‌هێشتنی هیلاكی كه بریتین له مانگۆ و هه‌رمێ و كێوی و سێ‌و و گێلاس و هه‌ڵوژه و ئه‌و میوانه‌ی كه ده‌بێت لێیان دوور بكه‌ونه‌وه وه‌كو مۆز و خورما و هه‌نجیر و پرته‌قاڵ و لاله‌نگی.

ـ ئاوی سه‌وزه‌كانیش بۆ نه‌هێشتنی هیلاكی كاریگه‌ره.
گێزه‌ر و كه‌ره‌وز و مه‌عده‌نووس ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامینه‌كان و كاركردنی جگه‌ر چالاك ده‌كه‌ن.
ـ چوكولاته‌ی توند كافایین و شه‌كری زۆری تێدایه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆرمۆنی سه‌رووی گورچیله ده‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر دووچاری هیلاكی زۆر ده‌بن له خواردنیان دوور بكه‌ونه‌وه.
ـ گه‌نمی ره‌ش بۆ سیستمی هه‌رس كردن به‌سوده و ئه‌گه‌ر بۆ نانی به‌یانی به‌كار بێت، وزه‌ی له‌ش به درێژایی رۆژ دابین ده‌كات.

ـ خواردنى ژه‌مێكی سوك بۆ نیوه‌ڕۆ هیلاكی ناوه‌ڕاستی رۆژ ناهێڵێت.
ـ گوێز و بادام و كشمیش ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئۆمێگا3 و به ئاسانی وزه‌ی له‌ش ئازاد ده‌كات.