خۆراكه‌كان له رێكخستنی په‌ستانی خوێندا ده‌ورێكی به‌رچاو ده‌بینن و ئاستی ئه‌م په‌ستانه به شێوه‌ی نۆرماڵ ده‌گه‌یه‌نێنن.
به رای پسپۆڕان به شێوه‌یه‌كی سروشتی ژماره‌یه‌كی دیاریكراو بۆ رێژه‌ی په‌ستانی خوێنی به‌رز و نزم دیاریكراوه. بۆ نمونه ژماره‌ی نۆرماڵ و جێگیر كرا‌و له زانستی خۆراكدا بۆ په‌ستانی خوێنی به‌رز 12 و په‌ستانی خوێنی نزمیش 8 دیاریكراوه.

ئه‌وان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئاوی زریشك و لاله‌نگی و ئاوی هه‌نار و چای ترش و ماسی و زه‌یتی سروشتی له كۆنترۆڵ كردنی په‌ستانی خوێندا ده‌وره ده‌بینن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه په‌ستانی خوێنیان نزمه بۆ كۆنترۆڵ خواردنی بیسكویت و شیرینی و خورما سودبه‌خشه.

ژماره‌یه‌ك له خۆراكه‌كان په‌ستانی خوێن به‌رز یان نزم ده‌كه‌نه‌وه و له‌م ناوه‌شدا قه‌ڵه‌وی و به‌سه‌ره‌وه چوونی ته‌مه‌نیش ده‌ور ده‌بینێت.

بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی به‌رز بۆ دۆخی ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه چه‌ندین رێگه چاره هه‌یه وه‌كو كه‌م كردنه‌وه‌ی خۆراكه چه‌وره‌كان و نه‌خواردنی خوێ و كالۆری و له جیاتی ئه‌وانه به‌كارهێنانی كه‌پسولی زه‌یتی ماسی پێشنیار ده‌كرێت.