بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت تۆی خۆش بوێت و بتناسێت، ته‌نیا پێویستی به چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك هه‌یه.
1ـ پێكه‌نینی تۆ ده‌ناسێت
منداڵ جله‌كانی دایكی ده‌ناسێته‌وه. بۆ منداڵ هیچ بۆنێك له بۆنی دایك خۆشتر نییه.
2ـ قسه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
منداڵ به قسه كردن له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ست پێناكات، یه‌كه‌مین ده‌نگ كه له ده‌می ده‌ردێت، بۆ ئێوه‌یه. له‌م گفتوگۆیانه، بواری گفتوگۆیه‌كی راسته‌قینه بخوڵقێنن.
3ـ ده‌یه‌وێ له نزیكیه‌وه بن
له 6 مانگیه‌وه منداڵ هه‌ست به نه‌بوونی دایكی ده‌كات و به نه‌بوونی په‌رێشان ده‌بێت.
4ـ گرنگی به ره‌فتاره‌كانی بده‌ن
ئێوه سه‌یری چی بكه‌ن ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ئه‌م ره‌فتاره ئه‌نجام ده‌دات. واته مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ ره‌فتاره‌كانتان ده‌كات.
5ـ ئێوه به پشتیوانی خۆی ده‌زانێت
سه‌رتان سوڕ نه‌مێنێت كاتێك كه‌سێكی نامۆ ده‌بینێت، سه‌ری ده‌خاته سه‌ر سینگتان و په‌نا بۆ ئێوه دێنێت.
6ـ ئاوێنه‌ی روخسارتانه
كاتێك پێده‌كه‌نن، ئه‌ویش پێده‌كه‌نێت. ئه‌مه له قۆناغی ساوایی ده‌س پێده‌كات و له 9ـ 18 مانگی زیاد ده‌كات.
7ـ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا دنیا ده‌بینێت
منداڵی 1 ساڵی به جۆرێك سه‌یری ئێوه ده‌كات وه‌ك ئه‌وه وایه كه سه‌یری فیلمێك ده‌كات و ره‌فتاره‌كانی ئێوه تاوتوێ ده‌كات.
8ـ لاسایی ئێوه ده‌كاته‌وه
لاسایی راستگۆیانه‌ترین شێوازی نیشاندانی خۆشه‌ویستی و رێزی منداڵه بۆ ئێوه.
9ـ ئێوه ژینگه‌ی ئاسوده‌یین بۆ ئه‌و
دوای كه‌مێك له رێگه‌ی هاتووچۆ به‌ره‌و ئامێز و ژینگه، ده‌ست به ناسینی دنیای ده‌روبه‌ری ده‌كات.
10ـ په‌نا بۆ ئێوه ده‌بات
كاتێك ئاژه‌ڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی په‌نا بۆ ئێوه ده‌بات یان ده‌سته‌كانی به‌ره‌و لای ئێوه به‌رز ده‌كاته‌وه.
11ـ هه‌موو رۆژێك شتێكی سه‌یرو سه‌رمه‌ره
بوون به دایك واته چاوه‌ڕوانی كردنی سات به ساتی رووداوێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره. یه‌كه‌مین قسه، یه‌كه‌مین پێكه‌نین و یه‌كه‌مین هه‌ستان و دانیشتن رووداوێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه بۆ دایك.