کەم خەوی جگە لەوەی دەبێتە ھۆی ماندوبوون و بێزاری، ھۆکاریشە بۆ قەڵەوی.
لە لێکۆلینەوەیەکدا دەرکەوتووە کەم خەوی و ماندوبوون، دەبێتە ھۆی ھاندانی ھۆرمۆنی برسێتی. شارەزایان لە زانکۆی ئەپساڵا لە سوید لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر ١٤ گەنج ئەنجامدا بۆیان دەرکەوتووە کەم خەوی کاریگەری راِستەوخۆی ھەیە لەسەر بەرزبوونەوەی ھۆرمۆنی برسێتی، چونکە دوای ئەوەی بەشداربووانی لێکۆڵینەوەکە شەوێک نەخەوتن، بۆ رۆژی دواتر جۆری ئەو خواردنانەی کە بەکاریان ھێنابوو ٩% کالۆری زیاتر بوو، بەبەراورد بەخواردنی رۆژانی ئاسایی.
جێی ئاماژەیە ماندوبونیش ھۆکارێکی تری قەڵەوبوونە،چونکە ئەو کەسانەی زۆر ماندوودەبن زیاتر حەز بەخواردنی چەورو پڕ لە کالۆری دەکەن.