له جیهاندا چه‌ندین ناوچه هه‌یه كه به‌هۆی جۆراجۆراو پڕ مه‌ترسین. لێره‌دا ئه‌م 6 ناوچه‌یه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین.

1ـ باخی ژه‌هراوی (Alnwick) له به‌ریتانیا
ئه‌م باخه له ساڵی 1500 دروست كراوه كه به چاندنی روه‌كی ژه‌هراوی و تلیاك ناسراوه.

2ـ دورگه‌ی مارها له به‌رازیل
مرۆڤ ناتوانێت پێ بخاته ناو ئه‌م دورگه‌یه، چونكه له هه‌ر مه‌ترێكی ئه‌م دورگه‌یه‌دا 1ـ 5 ماری ژه‌هراوی و به قه‌باره‌ی جیاواز ده‌ژیت.

3ـ دورگه‌ی رامره له وڵاتی بۆرما
ئه‌م دورگه‌یه ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ مرۆڤ. ئه‌ویش به‌هۆی بوونی تیمساح و مێشوله‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشی مه‌لاریا و قرژاڵی ژه‌هراوی.

4ـ جاده‌ی یونگاس له پۆلیڤیای
ئه‌م جاده‌یه له قوڵایی دارستانه بارانیاویه‌كانی ئه‌مازۆن له وڵاتی پۆلیڤیا دروست كراوه كه ساڵانه زیاتر له 300 كه‌س له‌م رێگایه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

5ـ ناچه‌یه‌كی چۆڵكراو له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپای
یه‌كێكه پڕ مه‌ترسی ترین شوێنه‌كانی جیهان ، ئه‌ویش به‌هۆی نزیكی له تیشك و ناوه‌ندی چه‌كی ناوه‌كی چرنۆبیل له وڵاتی ئۆكرانیا.

6ـ گركانی گڵی له ئازه‌ربایجان
وڵاتی ئازه‌ربایجان چه‌ندین گركانی گڵی تێدایه كه ساڵانه گڵ له ناو ئه‌م گركانانه دێته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌م گركان نزیك بێت، مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیان دروست ده‌كات.