تا ئێٍستا بە وردی هۆكاری دروستبوونی زیپكە نەزانراوە، ئەكادێمیای پزیشكانی پێستی ئەمەریكا تا ئێستا چوار فاكتەرى دروست بوونى زیپكهی دیاریكردووه: چەوری زۆری پێست، گیرانی كونیلەكانی پێست، بەكتریا، هەوكردن...
هەمان ئەكادێمیا ئەم خاڵانەی دیاری كردووە بۆ خۆ بەدوورگرتن لە درووستبوونی زیپكە:
1-لەسەرخۆ و بە بەكارهێنانی سابوونێك كە تیژ نییە ڕۆژانە یەك تا دوو جار دەم و چاووت بشۆ...بیرت نەچێ زۆر شوشتنی دەم و چاو، پێست دەڕوشێنێ و زیپكە خراپتر دەكات...
2-ئەگەر قژت چەورە، زوو زوو بە شامپۆی گونجاو بیشۆ تا چەورییەكەی لە پێستدا كۆنەبێتەوە...
3-هەرچەندە تا ئێستا بە ڕێگەیەكی زانستی نەسەلمێنراوە كە خواردەمەنی زیپكە درووست دەكات، لە هەندێ كەسدا هەندێ خواردنی تایبەت زیپكە خراپتر دەكەن...ئەگەر لەو كەسانەی، لەو خواردنانە دوور بكەوەرەوە كە زیپكەت لێ خراپتر دەكەن...
4-كرێم و ماكیاژێك بۆ پێستت بەكاربهێنە كە چەوری تێدا نییە...
5-مەهێڵە كرێم و جێڵ و سپرای قژت بەر پێستت بكەوون...
6-ئەگەر دوای هەموو ئەمانە هەر زیپكەت هەبوو، سەردانی پسپۆڕی پێست بكە.