پسپۆڕێكی بواری نەخۆشییەكانی پێست بە ناوی (جەنبن داویین) ئاشكرایدەكات، كە هەڵواسینی لفكە یان ئەو شەبەكانەی بەكاری دەهێنێـت بۆ خۆشوشتن لە گەرماودا زۆر مەترسیدارە و هۆكارێكە بۆ تووشبوون بە ههوكردن و هەندێك جار لەشی مرۆڤ تووشی ههستیاری یان تامیسكە و برينى ترسناك دەكات.
پسپۆڕی ناوبراو پێيوایە كە هۆكاری ئەو مەترسییە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كاتێك ئەو لفكەیە لە گەرماوی گەرم و شێداردا هەڵدەواسن كۆمەڵێك بەكتریاو كەڕوو دروست دەكەن، لەبەر ئەوە باشترە بە ئاوی گەرم و سابوون بشۆردرێت و پاشان لە بەر تیشكی خۆر وشك بكرێتەوە.
هەروەها ئاماژەش بەوە دەكات، مرۆڤ لە كاتی خۆشوشتندا پێویستە پێستی پاك بكاتەوە، نەك پیستری بكات، بەهۆی ئەو لفكەیەی كە كۆمەڵێك بەكتریا و كەڕووی هەڵگرتووە.
هۆشداریش دەدات به كۆبوونەوەی خانە مردووەكان لە سەر پێست دەبێـتە هۆی ئەوەی كە پێست تەنك ببێتەوە، و پاشان تووشی قلیشان بێت ، لەو حاڵەتەدا پێویستە مادەی ( salicylic ) یان ( alpha hydroxy acids) بهكار بهێنرێت بۆ پاككردنەوەی پێست.