كاهو ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكان و ڤیتامین و ریشاڵه‌كان. ڤیتامینه‌كان و ماده خۆراكیه‌كانی ناو ئه‌م سه‌وزیه، رێگه له هه‌ڵوه‌رێنی قژ ده‌گرێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی:
1ـ ئه‌م روه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A كه كاریگه‌ری هه‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كان و پێست ده‌گه‌شێنێته‌وه.
2ـ پۆتاسیۆمی ناو كاهو به چالاك كردنی سوڕی خوێن و گواستنه‌وه‌ی كانزاكان و ئۆكسجین بۆ پێست به‌هێز ده‌كات.
3ـ پێكهاته‌ی ڤیتامین A و C ناو كاهو، یارمه‌تی پاراستنی پێست ده‌دات و ڤیتامین E پێست له به‌رامبه‌ر تیشكه زیانبه‌خشه‌كانی خۆر ده‌پارێزێت و رێگه له دروست بوونی په‌ڵه‌ی زه‌رد و ئاوی مرواری ده‌گرێت. ئاره‌زوی خواردن زیاد ده‌كات و ژه‌هری له‌ش ده‌رده‌داته ده‌ره‌وه. پێست ده‌گه‌شێنێته‌وه.
4ـ كوڵاندنی چه‌ند گه‌ڵایه‌كی كاهو بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك، كاریگه‌ری هه‌یه بۆ لابردنی زیپكه.
5ـ دێم كردنی به مه‌به‌ستی ئازارشكێن به‌كار دێت.
6ـ 86% سیپیس و 9% فسفۆڕی ناو كاهو بۆ پاراستنی پێست و قژ و نینۆكه‌كان به‌سوده.
7ـ ڤیتامین و كانزاكانی رێگه له هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌گرن.
8ـ پرۆتینی ناو كاهو بۆ گه‌شه‌ی كاسولكه‌كان به‌سوده.
9ـ ئاسنی ناو كاهو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كه‌مخوێنی سودمه‌نده.
10ـ ئازارشكێن و هێوركه‌ره‌وه‌یه.