سوودەكانی هەنجیر بۆ جوانی خانمان



هەنجبیر یەكێكە لەو میوانەی كە دەوڵەمەندە بەكاربۆهیدرات و پڕۆتینی پێویست بۆ لەش لەگەڵ ئەوەشدا مادەی پاككەرەوە و خوێیەكان وەك كالسیۆم و فسفۆڕی تیدایە لەگەڵ ئاسن و جۆرەها ڤیتامینی دیكە، سوودەكانی هەنجیر زۆرن بۆسەر تەندروستی و جوانی خانمان، بەڵام لە گرنگرتینان:
45692092013_hanjir.jpg
- مادەی دژە چەوری تیدایە و بەم پێیە یارمەتی توند هێشتنەوەی پێست دەدات و خۆراكی پێویست دەبەخشێتە پێست بۆ ئەوەی بەگەشی و  گەنجی بمێنیتەوە.

- هەنجیر كاریگەری هەیە لەسەر پتەو كردنی ددانەكان.

ـ ماسكی هەنجیر سوودی هەیە بۆ پاككردنەوەی پێست و نەهێشتنی زیپكە.

 چۆنیەتی دروستكردنی ماسكی هەنجیر:
چەند هەنجیرێك بە تویكڵەوە بەباشی لە بیهاڕه‌ و بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی (20) خولەك پاشان بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ بە خاولیەكی نەرم وشكی بكەوە.

ــــ سوودی شیری هەنجیر
ـ شیری  هەنجیری سوودی هەیە بۆ نەهێشتنی دۆمەڵ و پەڵەی دەموەچاو، دەكرێ‌ بۆ نەرمكردنەوەی پێیەكانت بەكاربهێنرێت.

 بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ شێوه‌ی بازنەيی پێ‌ بدرێت بۆ ماوەی (15) خولەك پاشان بشۆردێت و پاكبكرێتەوە.

ـــ سوودی ماسكی هەنجیر
ـ ماسكی هەنجحیر پیست شێدار و نەرم دەكات ، دوو هەنجبیر پاك بكەوە تویلكەكەی لێبكەوە پاشان لەگەڵ یەك كەوچك زەیتی زەیتون تێكەڵی بكەو بیدە لە دەموچاوت بۆ ماوەی (15) خولەك و دواتر بە ئاوێكی سارد دەموچاوت بشۆ دەتوانیت هەفتانە دووجار ئەم ماسكە بەكاربهێنێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام.