به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی‌و هێڵی ئاسنین‌و ترام وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، پێده‌چێت ساڵی داهاتوو پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی هێڵی شه‌مه‌ندۆفێر بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌وه‌ش سه‌رجه‌م شاره‌كانی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
(سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر) بۆ NNA ڕوونكرده‌وه، له‌ساڵی داهاتوودا دیزاینی پڕۆژه‌ی دانانی هێڵی شه‌مه‌ندۆفێر بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت، له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانه‌وه سه‌رجه‌م شاره‌كان به‌هێڵی شه‌مه‌ندۆفێر پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
وتیشی:"به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جموجۆڵی بازرگانی‌و بنیاتنانی ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی دیكه، له‌ئێستادا پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی جدی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی هێڵی شه‌مه‌ندۆفێر له‌كوردستان بنێت، چونكه ئه‌و پرۆژه‌یه ڕۆڵێكی گرنگی بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ده‌بێت، هه‌روه‌ها هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان‌و گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان له‌نێوان شاره‌كانی هه‌رێمدا".
(سه‌ڵاح جه‌وهه‌ر) ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌وڵه‌كانیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌وپرۆژه‌یه به‌رده‌وه‌مه، له‌ئێستاشدا پێشنیازیان بۆ حكومه‌ت كردووه له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێبكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ساڵی ئاینده‌دا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.