زانایانی ناسا پێشبینی پێكدادانی هه‌ساره‌یه‌كی زه‌به‌لاح ده‌كه‌ن كه به خێرایی 38 هه‌زار میل خۆی به زه‌ویدا بكێشێ و ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه كۆتایی پێ بهێنێت.
سه‌باره‌ت به كاتی روودانی ئه‌و پێكدادانه هه‌واڵێكی سایتی ئیلاف، له‌زاری ئه‌و زانایانه‌ی ئاژانسی فه‌زایی ناسا بڵاویكرده‌وه كه زاناكان پێشبینیان كردووه، پێكدادانی نێوان هه‌ساره‌ی زه‌وی و ئه‌و هه‌ساره زه‌به‌لاحه، زیاتر له 850 ساڵی دیكه رووبدات.
به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانی زانایانی ناسا، پێكدادانه‌كه له 16ی ئازاری ساڵی 2880 روو ده‌دات هه‌ساره‌كه‌شیان ناوناوه DA1950، باسیان له‌وه‌شكردووه كاتێك هه‌ساره‌كه خۆی به زه‌ویدا ده‌كێشێت وه‌ك ئه‌وه وایه 44 هه‌زارو 800 ملیۆن تۆن مادده‌ی تی ئێن تی، له‌سه‌ر زه‌وی بته‌قێته‌وه.
به‌درێژایی مێژوو ئه‌مجۆره مه‌ترسییه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروستبووه، سه‌رده‌م به سه‌رده‌م هه‌ساره‌ی له‌و جۆره و گه‌وره‌تر و قه‌باره جیاواز خۆیان به زه‌ویدا كێشاوه، بۆ نموونه باس له‌وه ده‌كرێت گوایه 65 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ساره‌یه‌ك به‌ناویK/T خۆی به‌زه‌ویدا كێشاوه‌و بووه‌ته‌هۆی كۆتایی هێنان به سه‌رده‌می ده‌یناسۆره‌كان.