لە نوێترین داهێنانی ژاپۆنییەکان بۆ مۆبایلی ئایفۆن توانییان پەرە بە بەرنامەیەک بدەن لەگەڵ ئامێرێکی لکێندراو بۆ مۆبایلەکە کە بەکارهێنەران دەتوانن بە ئاسانی بۆنی خۆش بۆ هاوڕێیانیان بنێرن لە کاتی دەمەتەقێ (چات)کردن لەگەڵ یەکتر
کۆمپانیای (شاکوپێفۆم) توانی ئەم بەرنامەیە پەرە پێبدات و بەکارهێنەران دەتوانن سودمەندبن لێی لەڕێگەی پارچە لکێندراوەکەوە هەروەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دیارە وە لکاندنی بە ئایفۆنەکەوە لەڕێگەی شوێنی شەحنەوە.

ئەم بەرنامەیە چەندین بۆنی خۆشی لەخۆ گرتووە بەکارهێن بە نرخی ٦٢.٢٥ دۆلاری ئەمریکی بۆ داونلۆد کردنی هەر بۆنێک وەک بۆنی یاریزان و گۆرانییە بەناوبانگەکان . هەروەها دەتوانن هەربۆنێک کە خۆیان دەیانەوێت ئەپلۆدی بکەن و بۆ هاوڕێیانیانی بنێرن
شایەنی باسە ئەم ڕێگایە تازە نیە و پێشتر لە لایەن لە چەندین کۆمپانیای زەبەلاحی ئەلیکترۆنییەوە پەرەی پێدراوە هەروەک کۆمپانیای سامسۆنگ لە ئێستادا سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆژیایەن لە تەلەفیزۆنەکانی داهاتوودا لە ژێر ناوی (یەکەم ئامێر بۆ بینین و بۆنکردن) ، بەڵام بۆ مۆبایلەکان شتێکێ نوێیە .