چۆنیه‌تی سه‌یڤ كردنی پاسۆردی كۆمپیوته‌ر

هەندێ جار پاسوۆردمان لەبیر دەچی، ئەمەش گرفتێکی ناخۆشە، بۆیە بە باشم زانی کە لەم بابەتە باسی خەزن کردنی پاسۆورد بکەم لەسەر فلاش میمۆری بۆئەوەی هەرکاتێک پاسوۆردمان لەبیر کرد بتوانین بە ئاسانی بە هۆی فلاش میمۆریەکەوە پاسوۆردی ویندۆزمان بگۆرین فەرموون:
هەنگاوی یەکەم: داخیل ئەو ئەکاونتە دەبین کە دەمانەوێ پاسۆوردەکەی خەزن بکەین لەسەر فلاش میمۆری
هەنگاوی دووەم:  دواتر control panel دەکەینەوە و دواتر user accounts
هەنگاوی سێیەم: ئەو فلاش میمۆریە رەبتی کۆمپیوتەر دەکەین کە دەمانەوێ پاسۆوردی لەسەر خەزن بکەین
تێبینی:// دەتوانن فلاشێک بەکاربهێنن کە داتای لەسەرە چونکە لەکاتی خەزن کردنی پاسوۆرد ویندۆز فلاشەکە فۆرمات ناکات

هەنگاوی چوارەم: کلیک لە create a password rest desk
هەنگاوی پێنجەم: ویندۆیەک دەکرێتەوە next داگرە و دواتر فلاشەکەت هەلبژێرە و next داگرە

هەنگاوی شەشەم: پاسوۆردی کۆمپیوتەرت داخیل بکە و next بکە هەندێک چاوەڕێ بە و دواتر next داگرە و دواتر finish

ئێستا هەرکاتێک لە کاتی داخیل کردنی پاسوۆرد ئەگەر پاسوۆردت لەبیر نەبوو دەتوانیت جارێک پاسوۆردی هەلە داخیل بکەیت دواتر نوسیەک دەردەکەوێ reset password دەتوانیت کلیکی  لەسەر بکەیت و پاسوۆردەکەت بگۆڕێ بە ئەو فلاش میمۆریەی کە پاسوۆردمان لەسەری خەزن کرد.