فەیسبووک هاوپەیمانیەتێک پێک دەهێنێت بۆ ئەوەی نرخی بەکارهێنانی ئەنتەرنێتی مۆبایل داببەزێنی بۆ %١ ی نرخی ئێستای


فەیسبووک هاوپەیمانیەتێک پێک دەهێنێت بۆ ئەوەی نرخی بەکارهێنانی ئەنتەرنێتی مۆبایل داببەزێنی بۆ %١ ی نرخی ئێستای. فەیسبووک هاوپەیمانیێتیەکی جیهانی لەگەڵ (کوالکۆم و سامسونگ و نۆکیا و ئەریکسۆن و میدیا تێک و ئۆپێرا) دەبەستێ بەناوی Internet.org. بۆ ئەوەی نرخی پلانەکانی ئینتەرنێتی کۆمپانیاکانی پەیوەندی بەشێوەیەکی باوەڕپێنەکراو داببەزێنێت. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کەوا فەیسبووک خاوەنی زیاد لە ١.١٥ ملیار بەکارهێنەرە لە جیهان. وە زۆر بە خێراییش گەیشتە ئەو ژمارەیە. بەڵام کێشەیەک هەیە، ئەویش کێشەی کەمبوونەوەی ڕێژەی بەشداربووی نوێیە چوونکە لە هەموو جیهان تەنها ٢.٤ ملیار کەس هێڵی ئینتەرنێتی هەیە و ئەو ژمارە بەکارهێنەرەی ئینتەرنێتیش کە فەیسبووک بەکارناهێنن ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بەکاردەهێنن کە لەوڵاتەکەیان بەناوبانگە وەک( Vkontakte )لە ڕووسیا و ( Renren )لەچین.
وە بۆ ئەوەی بوودجەی خۆی پێ زیاد بکا، فەیسبووک پێویستە وابکا خەڵکانی وڵاتە هەژارەکان سەرپشک نەکرێن لە نێوان خواردن و ئینتەرتەرنێت.بۆ ئەوەی بەکارهێنەری زیاتر بۆخۆی ڕابکێشێ. هاوپەیمانانی ( Internet.org ) پلانیان داناوە کە لە ماوەی پێنج تا دە ساڵی دی نرخی ئینتەرنێتی مۆبایل داببەزێنن بۆ لە %١ ئەویش بەوەی کەوا نرخی سمارتفۆنەکان داببەزێنن و قسەش لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری پەیوەندی بکەن بۆ ئەوەی هەندێک خزمەتگوری وەکو فەیسبووک و گووگڵ و تویتەر بکرێتە خۆڕایی.وە لەگەڵ ەندین گۆڕانکاری بچووک وەکو کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزە لەلایەن مۆبایلەکان کە دەبێتە هۆی زیاتر خۆڕاگرتنی پاترییەکانیان. و کەمکردنەوەی بەکارهێنانی تڕافیکی ئینتەرنێت لەلایەن چەند ئەپلیکەیشنێکی دیاریکراوەوە وە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە نرخی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لەلایەن ئەو ئەپلیکەیشنانە داببەزێ.
بەڵام هەندێک لایەن ئەو کارەیان پێ باش نیە. هەر وەکو بیڵ گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفت دەڵێ: “کاتێک منداڵێک تووشی سکچوون دەبێ، هیچ سایتێک ناتوانێ یارمەتی بدا ” واتە وڵاتە هەژارەکان پێویستیان بە خۆراکی باش و داودەرمان هەیە نەک ئینتەرنێت.