1.مرۆڤ نزیكه‌ی سێیه‌كی ژیانی به خه‌وتن به‌سه‌ر ده‌بات، ئه‌مه‌ش مانای وایه نزیكه‌ی 25 ساڵ ده‌خه‌وێت.
2.تا ئێستا ریكۆردی درێژترین ماوه‌ی نه‌خه‌وتنی مرۆڤ 11 رۆژه.
3.خه‌وتنی رۆژانه له حه‌وت سه‌عات كه‌متر، تێكڕای ناوه‌ندیی ته‌مه‌ن كه‌مده‌كات.
4.له‌یه‌ك كاتدا مێشكی دۆلفین ته‌نها لایه‌كی ده‌خه‌وێت.
5.كه‌مخه‌وتن ره‌نگه له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌هه‌فته‌یه‌كدا 900 گرام كێشی له‌شی مرۆڤ زیادبكات.
6.پێش ئه‌وه‌ی سه‌عاتی به‌ئاگاهێنه‌ره‌وه دابهێنرێت، كه‌سانی به‌ئاگاهێنه‌ره‌وه هه‌بون كه ده‌چون به دارێكی درێژ له‌په‌نجه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌دا كه پێویست بوو به‌ئاگابهێنرێنه‌وه، تا خه‌به‌ریان ده‌بویه‌وه.
7.حه‌له‌زۆن ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ بخه‌وێت.
8.پژمین له‌كاتی خه‌وتندا مه‌حاڵه
9.زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌توانن تا نزیكه‌ی دوو مانگ به‌بێ خواردن بژین به‌ڵام ته‌نها تا 11 رۆژ به‌بێ خه‌وتن ده‌توانن بژین.
10.له‌وڵاتی ژاپۆن خه‌وتن له‌كاتی كاركردندا رێپێدراوه‌و وه‌ك حه‌وانه‌وه له‌ماندوبون سه‌یرده‌كرێت.
11.ده‌ڵه‌كی ده‌ریا كاتێك ده‌خه‌وێت ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌یه‌ك جیانه‌بنه‌وه.
12.لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه مرۆڤ له‌كاتی سه‌ری مانگی كۆچی‌دا باشترین خه‌وی هه‌یه‌و له‌كاتێكدا مانگه‌كه به‌ته‌واوه‌تی فول ده‌بێت واته 14ی مانگ، خراپترین خه‌وی هه‌یه.
13.ژماره‌یه‌كی زۆر راهیبی هه‌رێمی تیبت هه‌ن كه به‌دانیشتنه‌وه ده‌خه‌ون.
14.پشیله له‌سه‌دا 70ی ژیانی به خه‌وتن به‌سه‌رده‌بات.
15.پاش هه‌ستان له‌خه‌و، بڕوابون به‌وه‌ی خه‌وێكی باشت كردووه ئه‌گه‌رچی واش نه‌بێت، ده‌بێته‌هۆی باشكردنی توانای كاركردنت.