(خه‌دیج جومعه مه‌ولود شكاك) تابلۆی كچی كافرۆش له‌ناو كوردان به‌كچه‌كه‌ی كافرۆش ناسراوه، زۆری حه‌زی به‌جلوبه‌رگی ژنانه‌ی شكاكی كردووه، زۆربه‌ی جله‌كانی سوور بوون، چونكه زۆر حه‌زی به‌ڕه‌نگی سوور كردووه، پشتێنی زێڕینیشی له‌سه‌ر جله كوردییه‌كانی به‌ستووه، باوكی له‌به‌ر خۆشه‌ویستی زۆری بۆی كڕیبوو، ئه‌و خواردنانه‌شی كه‌وا كچی كافرۆش حه‌زی پێكردووه، دوو جۆره خواردن بوون، یه‌كێكیان كفته‌ی حه‌جه‌می‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش (گردۆر) بووه، كه جۆره خواردنێكی شكاكانه‌یه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌كه له(برنج، ماست‌و گۆشت)، هه‌مووی پێكه‌وه ده‌كوڵێندرێت.
(شێرزاد محه‌مه‌د) برازای خه‌دیجه، له‌سه‌ر قسه‌كانی باوكی ده‌گێڕێته‌وه‌و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، (باپیری) سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌كرد‌و هاوڕێ‌و دۆستی سمایل ئاغا (سمكۆی شكاك) بووه، دوای ئه‌وه‌ی به‌ناهه‌قی (سمكۆی شكاك) له‌لایه‌ن ڕژێمی شاهه‌نشایی ئێران له‌ساڵی (1930) شه‌هیدكرا، باوكی (خه‌دیج) له‌ساڵی (1934)، گوندی (گه‌نگه‌چین)ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان جێده‌هێڵێت‌و خۆی‌و كوڕ‌و كچێكی دووانه‌ی به‌ناوه‌كانی (خه‌دیج‌و محه‌مه‌د) له‌گه‌ڵ دوو كچی سمكۆی شكاك (سافیه‌و سورمێ) له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێده‌بن.
(شێرزاد محه‌مه‌د) هه‌رچه‌نده له‌باوكییه‌وه ئه‌و چیرۆكه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه ده‌ڵێت"باپیرم له‌ساڵی (1934) وه‌ك ئاواره‌یه‌ك له‌شاری هه‌ولێر نیشته‌جێبووه، ئه‌وكاته (خه‌دیج‌و محه‌مه‌د)، كه هه‌ر دووكیان ته‌مه‌نیان (12) ساڵ بووه، چونكه هه‌ردووكیان دووانه بوون له‌ساڵی (1922) له‌دایكبوون، جگه له‌و دووانه‌یه، باپیرم هیچ منداڵێكی دیكه‌ی نه‌بووه".
برازاكه‌ی خه‌دیج وتیشی:"نه‌نكم كه دایكی كچی كافرۆش به‌ڕه‌گه‌ز ڕوسی بووه، باپیرم دوای ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پێكهێناوه، ناوه‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ (مه‌نیج)، كه وه‌ك له‌باوكییه‌وه بیستویه‌تی ژنێكی باڵابه‌رزی قژزه‌ردی چاوشینی سوروسپی جوان بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی باپیرم ئێران به‌جێده‌هێڵێت، به‌ره‌و عێراق هه‌ڵدێت، به‌نیازبوو نه‌نكیشم بهێنێته لای خۆی، به‌ڵام دوای دوو مانگ له‌هاتنیان بۆ هه‌ولێر، نه‌نكم نا‌ئومێد ده‌بێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕوسیا.
(شێرزاد محه‌مه‌د) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، نازناوی (كچی كافرۆش) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی، باپیرم له‌هه‌ولێر هیچ كارێكی نه‌ده‌زانی‌و كه‌سیشی نه‌ده‌ناسی، بۆیه دوكانێكی له‌نزیك سینه‌ما حه‌مرا به‌كرێ گرتبوو كای ده‌فرۆشت، له‌پاڵ كافرۆشییه‌كه‌ی خورماشی ده‌فرۆشت، بۆیه ئه‌و خۆشناوانه‌ی له‌گونده‌كانی سه‌ره‌وه ترێ‌و میوه‌یان ده‌هێنایه ناو شاری هه‌ولێر، هه‌موویان كایان بۆ وڵاخه‌كانیان له‌باپیرم ده‌كڕی، هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه (خه‌دیجی) كچی به‌و ناوه بناسرێت.
ناوبراو له‌سه‌ر قسه‌كانی باوكی باسی ئه‌و ڕۆژه ده‌كات، كه (خه‌دیجی) پوری ده‌ڕفێنن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، باپیرم خانووه‌یه‌كی له‌حه‌ساری ماڵی (شێخ عه‌بدولكه‌ریم) له‌نزیك گۆڕستانی (شێخ عومه‌ر) به‌كرێ گرتبوو، به‌یانییه‌ك دوای نانخوادن، باپیرم ده‌چێت بۆ دوكان، ئه‌وانیش هیچ خزم‌و كه‌سێكیان نه‌بوو له‌هه‌ولێر، وه‌كو زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی دیكه، پورم به‌باوكمی وت:"بابچینه دوكانی باوكم، ماوه‌یه‌ك داده‌نیشن‌و هه‌ندێك خورما ده‌خۆن، پاشان پوورم ده‌ڵێت"من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و نانی نێوه‌ڕۆ ئاماده ده‌كه‌م". باپیریشم ده‌ڵێت" تۆ بڕۆره ماڵه‌وه‌و محه‌مه‌دیش با له‌دوكان بێت، من له‌گه‌ڵ خۆم ده‌یهێنمه‌وه"، خه‌دیجه‌ی پورم له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه، به‌رله‌وه‌ی بگاته ته‌كیه‌ی شێخ عه‌بدولكه‌ریم، به‌وته‌ی ئه‌وانه‌ی كه بینیبوویان، ئۆتۆمبێلێكی پڕ له‌چه‌كداری ئینگلیز پێشی لێده‌گرن‌و فڕێده‌ده‌نه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌و ده‌یڕفێنن، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ش ڕووداوه‌كه‌ی به‌چاوی خۆی ده‌بینێت، باپیرم ده‌ناسێت‌و باپیرم ئاگادارده‌كاته‌وه كه ئینگلیز كچه‌كه‌یان ڕفاندووه، دوای گه‌ڕانێكی زۆر، توركمانه‌كانی سه‌ر قه‌ڵات كه ده‌بینن باپیرم بێكه‌سه له‌هه‌ولێر ئامۆژگاری ده‌كه‌ن، بچێته بنكه‌ی پۆلیسی جوله‌كه‌كان له‌گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل‌و سكاڵا له‌سه‌ر ڕفێنه‌رانی كچه‌كه‌ی تۆمار بكات، دوای سێ مانگ له‌هاتوچوون، بنكه پۆلیسییه‌كه‌ی ته‌عجیل باپیرم ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، كه خه‌جیجی پورم له‌عێراق نه‌ماوه‌و بردوویانه بۆ به‌ریتانیا.
شێرزاد محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌رپرسێكی ئینگلیز به‌ر له‌ڕفاندنی كچی كافرۆش چه‌ندجارێك داواكاری له‌باپیری كردووه‌و ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕیوه، كه هه‌رچه‌نده‌ی ئه‌وان داوابكه‌ن له‌لیره‌ی ڕه‌شادی‌و ماڵی دونیا، ئه‌و بۆیان جێبه‌جێبكات، به‌ڵام (جومعه مه‌ولود شكاك) به‌ئینگلیزه‌كه ده‌ڵێت:"ئێمه ئاواره‌ین، شه‌ره‌فی خۆمان بۆ ماڵی دونیا نافرۆشین".
شێرزاد محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، باپیرم له‌دووریی كچه ونبووه‌كه‌ی، هه‌ردوو چاوه‌كانی كوێر ده‌بێت‌و له‌دوای پێنج ساڵ به‌سه‌ر ڕفاندنی كچه‌كه‌ی، باپیری كۆچی دوایی ده‌كات‌و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆشی له‌سه‌ر مه‌یدان له‌شه‌قڵاوه ده‌نێژرێت.
(مافى ئه‌م بڵاوكراوانه پارێزراوه بۆ تۆڕی میدیایی هاوڕێ گرووپ(ماڵپه‌ڕی ووڵاتی كورد