له‌ڕۆژی چواری نیسانی ساڵی ١٩٤٨ له‌ناوچه‌ی (ئورفه) له‌باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌دایكبووه، له‌نێو كوردانی باكورو توێژێكی زۆر له‌پارچه‌كانی تریش به(ئاپۆ) ناسراوه، سه‌ركرده‌ی حزبی كوردی ناسراو به‌پارتی كرێكارانی كوردستانه.
ژیانی
ئۆجه‌لان له‌كۆلێژی زانست (زانسته سیاسیه‌كان) خوێندویه‌تی له‌زانكۆی ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه دیاربه‌كر. هه‌ستی نیشتمانی‌و كوردایه‌تی كاری تێكردووه‌و بۆی تێكۆشاوه، تا له‌ساڵی ١٩٧٨ پارتی كرێكارانی كوردستانی دامه‌زراندووه كه تاوه‌كو ئێستاش ئه‌گه‌رچی له‌زیندانه، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
په‌كه‌كه كه كورتكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانه، له‌ساڵی ١٩٨٤ ده‌ستیكرد به‌كاری چه‌كداری له‌ناو توركیا‌و ئێران‌و عێراق، به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردی. زۆربه‌ی وڵاتان‌و دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌پارتێكی تیرۆریستی داده‌نێن وه‌كو پشتگیریه‌ك بۆ توركیا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌م وڵاته قه‌ده‌غه‌یكردووه له‌هه‌ر هاوڵاتیه‌كی كورد كه كۆرپه‌كانیان به‌ناوی كوردی ناوبنێن یان ته‌نانه‌ت به‌كوردیش بدوێن، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌مكارانه بكات ئه‌وا ژیانی له‌نێو زیندانه‌كانی توركیادا به‌سه‌رده‌بات.
ده‌ستگیركردن‌و دادگاییكردنی
له‌ساڵی ١٩٩٨، كاتێك عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌سوریا بوو، ئه‌مه‌ش پاشئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیا‌و سوریا تێكچوو، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سوریا كرد به‌وه‌ی كه پشتگیریی له‌م پارته ده‌كات، بۆیه سوریا ئۆجه‌لانی ناچاركرد كه سوریا جێبهێڵێت بێئه‌وه‌ی بیداته ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا.
پاشئه‌وه ئۆجه‌لان ڕویكرده روسیا، پاشان ڕویكرده چه‌ند وڵاتێكی تر له‌وانه؛ ئیتاڵیا‌و یۆنان. له‌ساڵی ١٩٩٨یشدا له‌وكاته‌ی كه له‌یۆنان بوو، حكومه‌تی توركی داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی ئۆجه‌لانی كرد، له‌ڕۆژی ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ له‌كینیا ده‌ستگیركرا له‌پڕۆژه‌یه‌كی چه‌كداری هاوبه‌ش له‌نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناسراو به(CIA)و ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ناسراو به(MIT)، پاشان له‌ڕێگه‌ی ئاسمانه‌وه گوازرایه‌وه بۆ توركیا بۆ دادگاییكردنی.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنیه‌وه، ئۆجه‌لان له‌زیندانێكی تاكه‌كه‌سیدا له‌دوورگه‌ی ئیمراڵی له ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه له‌توركیا ده‌ستبه‌سه‌ره، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ڵام دواتر‌و له‌ساڵی 2002دا ئه‌و سزایه به‌مه‌رجه‌وه گۆڕدرا بۆ هه‌تاهه‌تایی.