له‌نێو شۆڕشی هه‌ر میلله‌تێكدا سه‌ركرده‌ی دیار‌و هه‌ڵكه‌وتوو په‌یدا ده‌بن، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن ببنه پێشڕه‌وو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌خۆیان كۆبكه‌نه‌وه‌و به‌ره‌و ئامانجی دیاریكراو ئاراسته‌یان بكه‌ن.
میلله‌تی كورد له‌دێرینه‌وه بۆ ئه‌مڕۆ، سه‌ركرده‌ی به‌تواناو لێهاتووی به‌رهه‌مهێناوه‌و زۆر له‌و سه‌ركردانه‌ش وه‌ك كه‌سایه‌تی كاریزمی ماونه‌ته‌وه‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئایینی یان خێڵه‌كییه‌وه هاتوون‌و ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بووه‌ته پشتیوان بۆیان، به‌ڵام له‌نێوه‌ندی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كه‌سایه‌تی جیاواز بێ پشتیوانی ئایین‌و خێڵه‌كی هێدی هێدی ئه‌ستێره‌ی له‌ئاسمانی كوردایه‌تیدا پرشنگیدا، ته‌نها پشتیوانی ئه‌و خوێنده‌واری‌و زرنگی‌و چاپوكی خۆی بوو. كه‌سێكی وریا‌و چاو كراوه‌و خولیایه‌كی مه‌زنی گه‌یشتن به‌ئامانجی ستراتیژی كورد له‌زووترین ده‌رفه‌تدا.
جه‌لال تاڵه‌بانی ناسراو به‌مام جه‌لال، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان‌و سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراقه. تاڵه‌بانی له‌٦ی نیسان دوای هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عێراقه‌وه له‌ساڵی ٢٠٠٥، پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراقی پێدرا، به‌وه‌ش بوو به‌یه‌كه‌م سه‌رۆكی كورد له‌مێژووی سیاسی عێراقدا كه پۆستی سه‌رۆكی وڵات له‌ئه‌ستۆ بگرێت، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراویشه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌مێژووی دروستبوونی عێراقه‌وه له‌بیسته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه.
مام جه‌لال كوڕی شێخ حسامه‌دین كوڕی شێخ نوره‌ڵڵا تاڵه‌بانییه‌و نه‌سه‌بیان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مه‌لا مه‌حمودی زه‌نگه‌نه كه شێخی مه‌زنی ئیرشادی ته‌ریقه‌تی قادریه له‌كوردستاندا.
له‌هاوینی ساڵی 1933 له‌گوندی (كلكان)ی بناری چیای كۆسره‌ت له‌دایكبووه‌و سه‌ره‌تاكانی منداڵیشی له‌و گونده‌دا به‌سه‌ر بردووه. پاشان ئه‌وكاته‌ی باوكی ده‌بێته ڕێبه‌ری ته‌كیه‌ی تاڵه‌بانی له‌كۆیه؛ به‌ماڵه‌وه ده‌چنه ئه‌وێ‌و مام جه‌لال خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌و شاره‌دا ته‌واو ده‌كات. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی مێردمنداڵییه‌وه به‌هره‌ی پێشڕه‌وی تێدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و به‌ئاشكرا هه‌ستی پێده‌كرا. توانای وتاربێژی تێدا به‌دیكراو له‌زۆر كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و بۆنه‌دا وه‌ك توانایه‌كی ناسراوو هه‌میشه به‌شدار ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرا.
له‌ساڵی 1945دا‌و له‌یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، له‌یه‌كێك له‌ئاهه‌نگه میللیه‌كاندا، مام جه‌لالی ته‌مه‌ن دوانزه ساڵ وتارێكی حه‌ماسی خوێنده‌وه‌و بووه جێی سه‌رنجی سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان.
له‌ساڵی 1946یشدا له‌گه‌ڵ چه‌ند خوێندكارێكدا به‌ڕێنمایی مامۆستاكه‌یان (كۆمه‌ڵی پێشكه‌وتن‌و خوێندنه‌وه)یان به‌نهێنی دامه‌زراندووه‌و مام جه‌لال به‌سكرتێری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه هه‌ڵبژێرراوه كه ئامانجی هاندانی خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر له‌بواره جیاوازه‌كاندا.
له‌ڕۆژی 16ی ئابی ساڵی 1946، پارتی دیموكرات دامه‌زراو مام جه‌لال له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی قوتابیانه‌وه تێكه‌ڵاوی كاری سیاسی بوو. پاش موماره‌سه‌كردنی هه‌ندێك كاری سیاسی به‌نهێنی، (ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری) كه پارتی دیموكراتی كوردی ئه‌وی ڕۆژێ ده‌ریده‌كرد؛ وتارێكی كورتی به‌ناوی خواستراوی (ئاگر)ه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له‌پایزی هه‌مان ساڵدا له‌ڕۆژنامه‌ی (الاهالی) زمانحاڵی حزبی وه‌ته‌نی دیموكراتی به‌سه‌ركردایه‌تی (كامل چادرچی) به‌شداریكردو له‌وساوه بووه خوێنه‌رێكی به‌رده‌وامی (الاهالی).
ساڵی 1947 بووه ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردی ئه‌و ڕۆژگاره‌و له‌وێدا وه‌ك كادرێكی چالاك‌و چاپوك‌و جێبه‌جێكه‌رێكی دڵسۆزی ئه‌ركه‌كان ناسرا.
مام جه‌لال له‌ساڵی 1948 خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واوكردوو چووه ناوه‌ندی كۆیه؛ هه‌ر له‌و ساڵه‌دا كه وه‌سبه‌ی كانون به‌رپا بوو؛ گه‌لانی عێراق تێكڕا له‌دژی په‌یمانی (پۆرت سمۆس) وه‌ستان‌و حكومه‌تی ئه‌و ڕۆژگاره ڕووخاو حكومه‌تێكی نوێ به‌سه‌رۆكایه‌تی (محه‌مه‌د سه‌در) دامه‌زراو كه‌شێكی ئازادتر هاته پێشه‌وه.
هه‌ر له‌و ڕۆژگاره‌دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی خوێندكاران له‌عێراقدا سازكراو مام جه‌لال وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رجه‌م خوێندكارانی كۆیه هه‌ڵبژێردرا.
له‌نیسانی ساڵی 1948یش به‌شداری له‌یه‌كه‌م كۆنگره‌ی قوتابیانی عێراقدا كرد كه له‌گۆڕه‌پانی (السباع) له‌به‌غدا سازكرا.
هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌داو بۆ یه‌كه‌مجار به‌شاعیری مه‌زن (محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری) ئاشنا بووه؛ له‌پاشدا دۆستایه‌تیه‌كی پته‌و له‌نێوانیاندا دروستبووه تا دوا ساته‌كانی ژیانی جه‌واهیری ئه‌و دۆستایه‌تییه به‌رده‌وامبووه.
ساڵی 1949 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حوكمی عورفی‌و تیرۆر‌و تۆقاندن كوردستان‌و عێراقی داگیركردبوو؛مام جه‌لال له‌سه‌ر خه‌باتی سیاسی به‌رده‌وامبوو تا بووه ئه‌ندامی لیژنه‌ی محه‌لی كۆیه‌ی پارتی ئه‌و ڕۆژگاره.
له‌شوباتی ساڵی (1951)دا‌و له‌كۆنگره‌ی دووه‌می پارتی دیموكراتیدا به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا؛ به‌ڵام بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی پارتی له‌و ڕۆژگاره‌دا، مام جه‌لال ئه‌و پله‌یه‌ی وه‌رنه‌گرت‌و لێی گه‌ڕا بۆ یه‌كێك له‌هه‌ڤاڵانی كه ئه‌وكاته له‌زیندان ئازادكرابوو. هاوینی ساڵی 1951 له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكی تری پارتیدا ده‌ستگیركران‌و دوورخرانه‌وه بۆ موسڵ، پاش ئازادكردنی ده‌چێته كه‌ركوك بۆ ته‌واوكردنی خوێندن‌و سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كان‌و له‌وێش ده‌بێته به‌رپرسی ڕێكخستنی كه‌ركوك. هه‌رله‌و ڕۆژه‌وه ئه‌ركی چاپككردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌یاننامه‌و ڕاگه‌یاندن‌و ئۆرگانه‌كانی پارتی ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی تائه‌وكاته‌ی جارێكی دیكه ده‌ستگیر ده‌كرێت.

له‌ساڵی 1952دا بووه‌ته خوێندكار له‌كۆلیژی (حقوق)ی به‌غداو ئه‌وكاتیش له‌گه‌ڵ شه‌هید (محه‌مه‌د موحسین برزۆ) ده‌ستیكردووه به‌باشتر ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی ڕێكخستنی به‌غدا به‌تایبه‌تی له‌ناو كورده فه‌یلیه‌كاندا.
له‌ساڵی 1953شدا به‌شداری كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكرات ده‌كات‌و به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵده‌بژێررێ. له‌شوباتی هه‌مان ساڵدا سه‌رپه‌رشتی سا‌زدانی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانی كردووه‌و هه‌ر له‌وكۆنگره‌یه‌شدا به‌سكرتێری گشتی ئه‌و ڕێكخراوه هه‌ڵبژێردراوه‌و نامیلكه‌یه‌كیشی به‌ناونیشانی (پێویستی بوو‌نی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان) چاپ‌و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا مام جه‌لال بووه‌ته یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان‌و ساڵانی (1953-1955)یش بووه‌ته سكرتێری گشتی لاوان. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پارتی بووه لای حزبه نهێنی‌و ئاشكراكانی عێراق‌و له‌ساڵی 1954دا به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردراوه.
تاڵه‌بانی ساڵی 1955 چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌شداریكردن له‌میهره‌جانی لاوان‌و قوتابیانی جیهاندا. سه‌ردانی یه‌كێتی سۆڤێت‌و چین‌و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتی كردووه.
ساڵی 1956 مام جه‌لال له‌به‌رچاو دیارنه‌ماو سه‌رقاڵی خه‌باتی نهێنی بوو، ناچاربوو له‌قۆناغی كۆتایی كۆلیژی حقوق وازبهێنێ‌و دواتر ده‌رفه‌تی ته‌واوكردنی ئه‌و كۆلێژه‌ی بۆ ڕه‌خساو بووه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له‌یاسادا.
ساڵی 1957 جارێكی تر وڵاتی جێهێشت‌و چووه سوریا‌و پاشان چوو بۆ مۆسكۆ بۆ به‌شداریكردن له‌میهره‌جانی قوتابیان‌و لاوانی جیهاندا.
له‌سه‌فه‌ری سوریایدا چاویكه‌وت به‌ئه‌فسه‌ره ئازادیخوازه‌كانی سوریا‌و خوالێخۆشبوو (كه‌ماله‌دین ڕه‌فعه‌ت میسری)ی بینی‌و داوای لێ‌كرد هاوكاری كورد بكه‌ن بۆ هه‌ڵایسانی شۆڕش‌و هه‌رله‌وێوه ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی میسری بۆ كردنه‌وه‌ی ڕادیۆی كوردی له‌قاهیره به‌ده‌ستهێنا.
هه‌رله‌هه‌مان ساڵدا گه‌یشته‌وه وڵات‌و به‌شداری له‌كاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا كرد‌و بووه به‌رپرسی ده‌ركردنی ڕۆژنامه‌ی (خه‌باتی كوردستان)و چاپكردن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌شاری سلێمانیدا.
له‌شۆڕشی 14ی ته‌موز، مام جه‌لال پێشڕه‌ویی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی سلێمانی كردوو پاشان چووه به‌غداو به‌شداری له‌كاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا كردوو له‌گۆڤاری ڕزگاریدا به‌شداری به‌رچاوی هه‌بووه. ساڵی 1959 جارێكی تر به‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و دواتریش مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ری ئیحتیاتی (كه‌تیبه‌ی چواری تانك) بووه، به‌شداری له‌ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)دا كردووه كه به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا له‌خه‌باتی سیاسی به‌رده‌وامبوو، تا بووه به‌رپرسی لقی سه‌ربازی.
له‌ساڵی 1960یشدا، مام جه‌لال بووه سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی (كوردستان)و پاش داخستنی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)، تووشی به‌دواداچوون بووه.
له‌ساڵی 1962دا‌و له‌شه‌وی نه‌ورۆزدا له‌به‌غدا، وتارێكی له‌دژی دیكتاتۆریه‌ت خوێنده‌وه‌و داكۆكی له‌خوالێخۆشبوو (مه‌لا مسته‌فای بارزانی) كرد كه ڕژێمی ئه‌و ڕۆژگاره كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تیان دابووه پاڵی. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و وتاره‌دا فه‌رمانی زیندانیكردنی درا، هه‌ربۆیه تاڵه‌بانی ناچاربوو به‌غدا جێبهێڵێ‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی‌و به‌شداری له‌ڕێكخستنی مانگرتنی گشتیدا بكات.
له‌گه‌ڵ هه‌ڵایسانی شۆڕشی ئه‌یلول له‌ساڵی 1961، ئه‌وكات مام جه‌لال به‌رپرسی پارێزگای سلێمانی بوو. یه‌كه‌م مه‌ڵبه‌ندی شۆڕش‌و پێشمه‌رگایه‌تی له(چه‌می ڕێزان) دامه‌زراندو سه‌ركردایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد تا هێدی هێدی فراوان بوو، بووه هێزێكی له‌بن نه‌هاتوو؛ دواجار كرایه به‌رپرسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌ساڵی 1962دا‌و له‌نه‌ورۆزدا، سه‌ركردایه‌تی هێرشه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد بۆ ناوچه‌ی شارباژێڕ‌و سه‌رجه‌م بنكه‌كانی پۆلیس‌و ناحیه‌ی بناوه‌سووته‌و چوارتایان كۆنترۆڵكرد‌و پاشتر شارۆچكه‌ی پێنجوێن كۆنترۆڵكراو ئه‌و دوو شارۆچكه‌یه بوونه باره‌گای شۆڕش‌و پێشمه‌رگه‌و له‌وێوه ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغ‌و قه‌ڵاسێوكه‌و گه‌رمیان‌و سه‌نگاو ڕزگاركران‌و دواتر هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌وێڵه‌و بیاره‌ش ئازادكران.

له‌ساڵی 1963 پاش كوده‌تا شومه‌كه‌ی به‌عس؛ مام جه‌لال به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی كوردی ئاماده‌یی وه‌رگرت بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراقداو له‌و پێناوه‌دا سه‌ردانی سه‌رۆك (جه‌مال عبدالناسر)ی له‌میسر كرد‌و دواتر چووه لای (ئه‌حمه‌د بن بلا) له‌جه‌زائیر. ئه‌مه‌ش گه‌یاندیه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ببێته پشتیوانی پڕۆژه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی كێشه‌ی ڕه‌وای كورد‌و له‌و پێناوه‌شدا سه‌ردانی ئه‌وروپای كرد‌و وه‌ك نوێنه‌ری شۆڕشی كوردستان ده‌ركه‌وت‌و توانی بانگه‌شه بۆ دۆزی كورد بكات له‌وڵاتانی (فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ڕوسیا، چیكۆسلۆفاكیاو نه‌مسا)، تاڵه‌بانی له‌ساڵی 1964 گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان‌و وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزی ڕزگاری ده‌ستبه‌كاربووه‌وه.
ساڵی 1967 له‌كۆنگره‌ی (سۆشیالیسته‌كانی عه‌ره‌ب)دا كه له‌جه‌زائیر به‌ڕێوه‌چوو، به‌شداریكردو له‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ند بابه‌تێكی ده‌رباره‌ی كورد‌و سۆشیالیزم پێشكه‌شكرد. مام جه‌لال یه‌كێكبوو له‌نووسه‌ره به‌ناوبانگ‌و به‌رده‌وامه‌كانی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)و (النور) كه هه‌ردووكیان له‌به‌غداوه به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوون.
ساڵی 1970، مام جه‌لال ڕۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له‌یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی پارتی‌و گرێدانه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی خه‌باتی گه‌لی كورد‌و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و ڕۆژگاره‌دا. مام جه‌لال له‌و ڕۆژگاره‌شدا نموونه‌ی سه‌ركرده‌ی له‌خۆبردوو، تێكۆشه‌ری چاپوكی خه‌باتی گه‌لی كوردستان بوو.