20 ئامۆژگاری بۆ ئەو کچانەی ئەچنە ژیانی هاوسەریەوە

. هاوسەرەکەت خۆش بویت،خۆشەویستی تەنها قسە نیە بەلکو کردارە.خۆشەویستی وەرگرتن نیە بەلکو بەخشینە.
٢. گویرایەلی هاوسەرەکەت بکە بەلام بئ فەرمانی خوا مەکە بۆی.
٣. نهینی هاوسەرەکەت بپاریزە تەنانەت لە نزیکترین کەست.

٤. مەهیلە کەس تەداخولی ژیانتان بکات هەرچەند کەسەکەش نزیک بیت چونکە ئەوە تەنها ژیانی ئیوەیە.
٥. هەمیشە خۆت جوان بکە تەنها بۆ هاوسەرەکەت.
٦. کەسوکاری هاوسەرەکەت خۆشبویت و ریزیان بگرە بە باوکی بلئ بابە وە بە دایکی بلئ دایە.
٧. کیشەکان لە نیوان خۆتاندا چارەسەر بکەن ،هەر لەوشوینەی کە کیشەکەی تیادا رودەدات.
٨. لەو شوینەدا بژی کە هاوسەرەکەت لیی دەژی ئەگەر دارستانیکیش بیت.
٩. هیچ کات درۆ لەگەل هاوسەرەکەتدا مەکە ،وە هیچی لئ مەشارەوە.
١٠. ئافرەتی ژیر بەروی هاوسەرەکەیدا ناوەستئ لەکاتیکدا ئەو تورەیە ، وازی لئ بینە تا ئارام ئەبیتەوە،
١١. پیاو ئافرەتی عینادی خۆشناویت ،بۆیە عینادی لەگەل مەکە.
١٢. ئاگادار بە شکاتی هاوسەرەکەت لای کەس مەکە هەرچەن ئەو کەسە زۆر نزیکت بیت.
١٣. هاورییەتی ئەو کەسانە بکە کە هاوسەرەکەت خۆشی دەوینو پییان مورتاحە.
١٤. بەتەلەفۆن زۆر قسە مەکە چونکە زۆر قسەکردن توشی هەلەت ئەکات
١٥. زوو بنو زوو هەستە چونکە خیری تیدایەو نوستنی تەواو چارەسەری لەشو ئازاری چاو دەکات.
١٦. با هەمیشە ئایاتی خوای گەورە لە مالتاندا بیت،زۆربەی کات لەرۆژدا و بەتایبەت ئەو کاتانەی هاوسەرەکەت لە مال نیە،ئەو مالەی قورئانی تیدا بخویندریت شەیتان روی تئ ناکات.
١٧. ریزی هاوسەرەکەت بگرە و با جیگەی شانازی بیت بۆت، هەمیشە بیرت لای شەخسیەتو ریزی بیت لای خەلکی.
١٨. زۆری کاتەکانت بە سەیر کردنی تەلەفزیۆن بەفیرۆ مەدا . هەولبدە لەگەل ئەوەشدا کاری مالەکەت بکەیت.
١٩. ئەوکارانە بکە کە پەیوەندیان بە ئەویشەوە هەیە.با بناغەی گفتوگۆ کانتان ریزگرتن بیت،،وشەی نەشیاو بەرامبەر یەک بەکار مەهینن هەرچن بۆ سۆعبەتیش بیت.
٢٠. بەبئ پرسی هاوسەرت لەمال مەرۆ دەرەوە هەرچەند بۆ ئیشیش بیت..