حه‌كیم شاكری ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق ناوی 32 یاریزانی ڕاگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له دوو كه‌مپی ناوخۆی و ده‌ره‌كی كه خۆئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی ڕووبه ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه .
له ئێستاداو له‌پاش وه‌رگرتنی پۆستی ڕاهێنه‌ری له‌لایه‌ن حه‌كیم شاكری ڕاهێنه‌ری نوێی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ه‌وه ئه‌و ڕاهێنه‌ره ناوی 32 یاریزانی ڕاگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له كه‌مپێكی ناوخۆی كه له شاری به‌غداد ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر و له دوای ئه‌و كه‌مپه هه‌ڵبژارده‌كه ڕوو له ولاَتی توركیا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دووه‌م كه‌مپی ده‌ره‌كی .
حه‌كیمی ڕاهێنه‌ر له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌و ناوانه ئاشكرا كراوه و به‌م شێوه‌یه دیاری كردوون ده‌شلێێت له‌پاش كۆتاهاتنی كه‌مپه‌كه 23 یاریزانی دیاری ده‌كرێت تا به‌شداری له یاریه‌كانی داهاتوو بكه‌ن و خۆئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ یاریه‌كانی پالاَوتنی ولاَتانی ئاسیا بۆ ساڵی 2015 كه له ولاَتی ئوستورالیا ئه‌نجام ده‌درێت .
ناوی بانگێشت كراوی یاریزانانی نوێی هه‌ڵبژارده‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه.
( نور سه‌بری ، موهه‌ند قاسم ، صگر عه‌جیل ، حه‌یده‌ر ڕه‌عد ، جه‌لال حه‌سه‌ن ، زرغام ئیسماعیل ، عه‌لی به‌هجه‌ت ، سه‌لام شاكر ، ئه‌شره‌ف عه‌بدول كه‌ریم ، مسته‌فا نازم ، عه‌لی حسێن ڕه‌حیمه ، وه‌لید سالم ، محه‌مه‌د جه‌بار ، عه‌لی فائز ، كه‌رار جاسم ، نه‌بیل سه‌باح ، عه‌مار عه‌بدول حسێن ، قصی منیر ، سه‌عد عه‌بدول ئه‌میر ، حسێن عه‌بدول واحید ، مه‌هدی كامل ، سه‌یف سه‌لمان ، یاسر قاسم ، ئه‌حمه‌د یاسین ، ئه‌مجه‌د كه‌ڵه‌ف ، یونس مه‌حمود ، موهه‌نه‌د عه‌بدول ڕه‌حیم ، عه‌لا عه‌بدول زه‌هره ، ئه‌مجه‌د ڕازی ، ئوسامه عه‌لی ، حسام كازم و دیار ئه‌بو به‌كر ) .