ڕۆناڵدۆ هاتریکەکەی پێشکەش بە باوکی کرد کە 8 ساڵە بەجێیهێشتوون


کریستیانۆ ڕۆناڵذۆی هێرشبەری هەڵبژاردەی پرتوگال و یانەی ریاڵ مەدرید ، دڵخۆشە بە سەرکەوتنی پرتوگال لە یارییەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر بە ئێرلەندای باکور کە ئەنجامی یارییەکە 4-2 بوو لە پاڵاوتنی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2014.
ڕۆناڵدۆ لەو یارییەدا توانی سێ گۆڵ (هاتریک) تۆمار بکات و ڕۆژنامەکانی پرتوگالیش ستایشی توانا و ئاست بەرزی ئەو یاریزانەیانکرد.
لە دوای کۆتایی یارییەکەو لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ، نوسیویەتی ” من دڵخۆشم بەو سەرکەوتنە گرنگە ، هاتریکەکەم پێشکەش بە باوکم دەکەم کە پێش 8 ساڵ بەجێێهێشتوون و کۆچی دواییکردووە.