جۆزیه مۆرینهۆی پورتوگالی و راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌توبوو له‌به‌ده‌ستهێنانی دووه‌م بردنه‌وه بۆ یانه‌كه‌ی و دوای یارییه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ هێرشده‌كاته سه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا.
له‌دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ی چێڵسی و ئه‌ستۆن ڤێلا جۆزیه مۆرینهۆی راهێنه‌ر بۆ كه‌ناڵی بی بی سی ووتی: پاوڵ لامبێرتی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤێلا گه‌نجێتی خۆمم بیرده‌خاته‌وه كه‌هه‌میشه ره‌خنه‌م له‌بڕیاره‌كانی ناوبژیوان ده‌گرت و زیاد له‌پێویست خۆم توڕه ده‌كرد.
مۆرینهۆ توانی له‌و یارییه‌دا له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی (2-1) سه‌ركه‌وتنێكی گرنگ به‌ده‌ستبهێنێت، له‌كاتێكدا راهێنه‌ر و یاریزانانی ئه‌ستۆن ڤێلا له‌دوا ساته‌كاندا ره‌خنه‌یان له‌داوه‌ر گرت كه‌تۆپێك به‌رده‌ستی جۆن تێریكه‌وتووه و هیچ په‌ناڵتیه‌كی هه‌ژمارنه‌كردووه.